زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هـ*ـێزە*کانـ*ـی پــار*اســ*ـتنــ*ـی گـــ*ـە*ل و هێرشەکانی سوپای داگیر*کەری تورکیا

2 مانگ لەمەوپێش



زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هـ*ـێزە*کانـ*ـی پــار*اســ*ـتنــ*ـی گـــ*ـە*ل و هێرشەکانی سوپای داگیر*کەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هاوڵاتی

 

١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

لە ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج.

لە ٢٥ و ٢٦ی ئەیلول هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیی کردە ئامانج.

لە ٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:١٥ شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد، سەنگەرێکی سەربازانی داگیرکەریان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی کردە ئامانج کە  هەوڵیان دەدا تەکنیکە سەربازییەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە ئامیدییە جێگیر بکەن.

لە ٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠ و .٠٢:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد بولدۆزەری داگیرکەریان کردە ئامانج کە بە چەکی قورس کاریان دەکرد بۆ دامەزراندنی ڕێگا بۆ داگیرکەران لە گردی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار و کارەکانیان ڕاگرتن.

 

٢. ناوچەی مەتینا؛

ڕۆژی ٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شیلازێ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. یەکێک لە ڕێپێوانەکانی داگیرکەر بە تەواوی تێکشکێندرا و هێزەکانی پاراستنی گەل دەستیان  بەسەر بنکەکانی تر و تەقەمەنییەکانیاندا گرت.

 

٣. ناوچەی خاکورکە؛

ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید هێمن کردە ئامانج.

 

٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٢٤ و ٢٦ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

لە ٢٥ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی لە ڕۆژئاوای زاب بە تەقەمەنی قەدەغەکراو جارێک بۆردوومانکران.

لە ٢٦ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب  بە تەقەمەنی قەدەغەکراو جارێک بۆردوومانکران.

 

٥. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

ڕۆژانی ٢٤، ٢٥، و ٢٦ی ئەیلول، ناوچەکانی گردی شەهید هاوار، لولان، گردی کاڵان سێنینە، بەربازنە، گردی مەسکەن و گردی کەندکولا لە خاکورکە، ١٠ جار بۆردوومانکران، هەروەها ناوچەکانی سیداری، شیێ، کاری، مام نێگر ، دێریش، ئەفتحلی، و کانی سەرکی لە کاری ١١ بۆردوومانکران، ناوچەکانی گردی جودی، گردی بەهار و گردی ئامیدیی لە ڕۆژئاوای زاب، ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٦ هێرشی ئاسمانی.

ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٧ی ئەیلول، ناوچەکانی لۆلان و شەهید شەریف لە خاکورکە ٣ جار و ناوچەی سێری مەتینا لە مەتینا ٣ جار و ناوچەکانی گردی ئێف ئێم و بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکران.  کە کۆی گشتی دەکاتە ١٤ هێرشی ئاسمانی.

 

٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار