سێ کەس لە بنەماڵەی پەخشان عەزیزی زیندانیی کران

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئیران لە ئاژانسی “هرانا” سەبارەت بە زیندانییکردنی سێ کەس لە بنەماڵەی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسیی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە، لە لایەن لقی ٣٦ـی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای تاران سزای زیندانییکردن بەسەر عەزیز عەزیزی ٣٦ ساڵ و پەرشەنگ عەزیزی ٤٨ ساڵ و حوسێن عەباسی ٤٨ ساڵ لە ئەندامانی خێزانی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی سەپێندرا.

دەشڵێن: ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی “یارمەتیدان و هاندان” بە یەک ساڵ زیندانییکردن سزا دران.

پەخشان عەزیزی، ڕۆنامەنووس چالاکوانی مەدەنی، لە٣ـی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا، و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە، پەخشان عەزیزی زیندانییەکی سیاسییە و لە ٢٣ـی ئابی تەمووزی ئەمساڵدا سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار