قەرزی خانووبەرە دەدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ڕافیدەینی عێراقی بڵاوی کردەوە، سێ جۆری قەرز دەدەینە فەرمانبەران، هاووڵاتییان و خانەنشینان کە ڕێژەی سوودەکەی دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرینەوە.

 

قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت:

لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک

لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە..

لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەش بکەن.

هاووڵاتییانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک لە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت.

خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار