دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆری ڕەوانەی ئیدلب و حەلەب کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆر کە ژمارەیان زیاتر لە ٧٥ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییە ڕەوانەی بارەگاکانی لە گوندەکانی سنووری ئیدلب لە سووریا کرد، ئاژانسی ANHAـش ڕایگەیاند، کاروانێکی سەربازیی لە دەروازەی سنووری عەین بەیدەوە ڕەوانەی سووریا کراون.

سوپای تورکیا ھێزێکی زۆری سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی کرد لە سنوری ئیدلب و حەلەب لە باکور و رۆژئاوای سوریا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندەکەدا هاتووە، کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە دەروازەی “باب هەوا” گەیشتوون بە بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە ئیدلب.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،  کاروانێکی سەربازی زۆری سوپای تورکیا کە لە ٧٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش، بارهەڵگر و کەرەستەی لۆجستیی و سەربازیی.پێکھاتبوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا کراون لەڕۆژھەڵاتی ئیدلب و گوندەکانی ڕۆژئاوای حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی کەمتر لە٢٤ کاتژمێردا ئەوە دووەمین کاروانی سەربازییە کە تورکیا ڕەوانەی ئەو سنورانەی کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ڕووسیا، تورکیا، دیمەشق و ئێران کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستانە ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی لێک نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕووسیا و ئێران و دیمەشق ڕازی بکات هەوڵی ئاساییکردنەوە بدەن بەبێ ئەوەی تورکیا ناچار بکەن لە خاکی سووریا بکشێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار