سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە ئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە

7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا و یاوەرانی پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە.
دەقی ڕاگه‌يه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها هاتووە، به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.
هەر لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن، هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازى لێ دەکەوێتەوە، بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ین به دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی (٢٧-٩-٢٠٢٤) بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.
