zhyr

ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سەر لوبنان هەڵکرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە و ئۆپەراسیۆنەكەش سنووردارە و تەنها ژێرخانی حزبوڵا بە ئامانج دەگرێت.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل  ئەوانی لە ئۆپەراسیۆنێك ئاگادار كردووەتەوە و ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆیان كردووە و ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە سنووردارە و ژێرخانی حزبوڵا لە نزیک سنوورەکان بە ئامانج دەگرێت،  “بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین سەبارەت بەو بابەتە.”

ماتیۆ میلەر باسی لەوەشكرد، واشنتن هێشتا پشتگیری لە ئاگربەست دەكات لە لوبنان، بەڵام لە هەمانکاتدا فشاری سەربازیی هەندێکجار دەتوانێت دیپلۆماسییەت كارا بكات.

 

لە لایەکیترەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، “دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیلە لە لوبنان” و داوای ئاگربەستی کرد.

 

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سوپای لوبنان بە قوڵای پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكانی نێوان لوبنان-ئیسرائیل كشاونەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار