بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی: له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له 5 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە و بەپێی نرخی سووتەمەنی مۆلیدە لە بازاڕدا نرخی هەرکاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر ٤٢ دینارە.
دەشڵێت، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە نێوان ١١ هەزار بۆ ١٢ هەزار بۆ گەڕەکانی ناو شاری سلێمانی دەبێت، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (٢٧٠ بۆ ٢٩٥) کاتژمێر کاریان کردووە.
لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنی مۆلیدەکان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، خشتەی کارپێکردنی کارەبا بۆ مانگی تشرینی یەکەم، ٢٤ کاتژمێری دەبێت و هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە کارەبای مۆلیدە بدرێت بە هاوڵاتیان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (پێنج) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.