zhyr

سوپای ئیسرائیل: هەفتەی ڕابردوو لە لوبنان نزیکەی ٢٥٠ چەکداری حیزبوڵایان کوشتووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی زەمینییانەوە لە لوبنان نزیکەی ٢٥٠ چەکداری حیزبوڵایان کوشتووە کە ٢١ کەسیان سەرکردەی حیزبوڵا بوون.

سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "زیاتر لە دوو هەزار ئامانجی سەربازیی حیزبوڵا هێرشی کراوەتەسەر کە خۆی لە باڵەخانەی سەربازی و کۆگای چەک و سەکۆ موشەکییەکانی حیزبوڵای گرتووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە، تۆپخانەکانیان هێزێکی ئیسرائیلی لە ناوچەیەکی سنووریی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج، کە لە هەوڵی پێشڕەویدا بوون ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە زەمینییەدا دێت کە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە سوپای ئیسرائیل لە لوبنان دەستیپێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار