zhyr

کەجەکە، بە بۆنەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە وا بڕیارە٢٠/١٠ ئەنجام بدرێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختێکی زۆر لەوە کراوەتەوە، کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە وشیارییەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان بۆ ئەو هێز و لایەن و کاندیدانە بێت کە وڵاتپارێزن و هێڵی خیانەت و چاوساغانی داگیرکەران ڕەتبکەنەوە. لە بڕگەیەکی ڕاگەینراوەکەدا دەڵێن:

"گەلەکەمان دەبێت لە هەڵبژاردنی ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـدا لەسەر ئەم بنەمایە هەڵسوکەوت بکات و ئیرادەی خۆی بە شێوەیەکی بەهێز نیشان بدات. دەبێت هێز و کاندیدە وڵاتپارێزەکانیش خاوەنداریی لەم هەڵوێستەی گەلی کوردستان بکەن و لە دژی هێڵی هاوکار و خیانەت، هێڵی وڵاتپارێزیی و ڕەگەزە دیموکراتیکەکان بە بنەما بگرن و بەم شێوەیە درێژە بە کارەکان بدەن".

ئەوەی شایەنی تێبینی کردنە و ئەم ڕاگەیەنراوە لە ڕاگەیەنراوەکانی دیکەی کەجەکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە هیچ ئاماژایەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تێدا نییە وەک هاندانی خەڵک کە دەنگ بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەن.

هەڵبەت ئاشکرایە بە هەموو جۆرێک ڕەتی دەکەنەوە خەڵک دەنگ بە پەدەکە بدات، چونکە بە هێڵی خیانەت و خزمەتکاری دووژمنانی کورد و کوردستانیان دەزانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار