سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، بانگهێشتی ڕەسمی بۆ سەرجەم لایەنە سوننەکان ناردووە بۆ ئەوەی بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لە بەغدا ئەنجامبدەن.

سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەڵێت، بە پشتبەستن بە گفتوگۆ و پەیوەندییە بەرفراوانەکان لەگەڵ سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عەرەبی سوننە، کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ڕوویانداوە، هاوپەیمانیی سیادە، بانگهێشتی ئەو لایەنانە دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک.

داواش دەکات ئەو کۆبوونەوەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوخۆی سوننە و تاوتوێکردنی پرسی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕێککەوتن لەسەر پشتگیریکردنی کەسایەتییەک کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی سوننەکان بکات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، داوا لە لایەنەکان دەکەین ڕێز لە هەڵبژاردنی زۆرینەی سوننەکان بگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار