پێنجشەممە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
6 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممەی بڵاوکردەوە کارنامەکە تەنیا یەک بڕگە لەخۆ دەگرێت کە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانە. پێشوتر ڕۆژی دوو شەممەی ڕابووردوو چوارچێوەی هەمئاهەنگی شیعەکان ڕایگەیاندبوو پێنجشەممە دوایین وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
لایەنە سوونییەکان هێشتا ناکۆکی خۆیان لەسەر ئەو پۆستە بەلادا نەخستووە. پێشووتر 6 لایەنی سوونە بەسەرۆکایەتی حزبەکەی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان ڕایانگەیاندبوو یان دەبێت هەموو لایەنەکانی تر کاندیدەکانیان بکشێننەوەو مەحمود مەشهەدانی بکەنە سەرۆک، یاخود هەر لایەنەو کاندیدی خۆی پێشکەشبکات و بڕواتە دەنگدانەوە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشکی سوونەکانە، پێشتر محەممەد حەلبووسی سەرۆک بوو، بەڵام بەبڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی 14 تشرینی دووەمی 2023 لەکارلادرا.