فه‌رمانى هەرێمی بۆ هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه له دهۆك دەركرا
20 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێنانە كایەی سێ ناحیەی تازه له سنورى پارێزگاى دهۆك
- فەرمانەكە له ڕۆژى واژۆكردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت
- ئه‌و سێ ناحیه تازه‌یه ده‌بێته هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریى گشتى
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانێكى هه‌رێمى بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌رسێ ناحيه‌ى (شاريا و مسێريك و ته‌ناهى) له سنوورى پارێزگاى دهۆك دەركرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه ئه‌و فه‌رمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به یاساى سه‌رۆكایه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناییى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌پێى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوه و له ڕۆژى واژۆكردنیه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەپێی بەیاننامەكە هێنانه‌كایه‌ى ئه‌و سێ ناحیه تازه‌یه له سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاریى زیاترى كارگێڕى بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و سێ ناوچه‌یه.