لەلایەن چەند پاسەوانێکی یەکێتیەوە رۆژنامەنووسێك بەسەختی بریندار دەكرێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-چەند پاسەوانێکی ئەفسەرێكی یەکێتی هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەنووسێك و بەسەختی برینداری دەكەن.

- پاسەوانەكان بە چەقۆ و دەمانچە هێرشيان كردووەتە سەر رۆژنامەنووسەكە و بە سەختی برینداریان كردووە.

- لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵین تا ئیجرائات بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بکرێت.

 

چەند پاسەوانێکی ئەفسەرێكی یەکێتی هێرشیان كردە سەر رۆژنامەنووسێك و بەسەختی برینداریان كرد.

دەزگای میدیایی بوار لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی وریا عەبدولخالق ڕۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی بوارو هەرێمی کوردستان لە سایتی بوار هەواڵێکی لەسەر ڕێگری ئەفسەرێکی یەکێتی نیشتیمانی بڵاوکردەوە کە بووەتە هۆی ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گوندی قەشقەی سەر بەناحیەی قادر کەرەمی قەزای چەمچەماڵ، چەند پاسەوانێکی ئەو ئەفسەرەی یەکێتی بەشێوەیەکی دڕندانە پەلەماری ڕۆژنامەنوسەكەیان داوە و بە سەختی برینداریان كردووە.

رونیكردەوە پاسەوانەكان بە چەقۆ و دەمانچە هێرشيان كردووەتە سەر رۆژنامەنووسەكە و بە سەختی برینداریان كردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵین تا ئیجرائات بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بکرێت  وژیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنوس وریا عەبدولخالق دەخەینە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەو ئەفسەرەی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە ئەندامی یەکێتی نیتشیمانی کوردستانە و ناوی تەحسین تەها محەمەدە و بە پلەی عەقید لە فیرقەی دووی هێزەکانی پێشمەرگە دەوام دەکات.

داواشيان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربرین و ڕێکخراو و سەندیکاکانی تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتانی جیهانی كرد لە هەرێمی کوردستان کە هاوکارمان بن لە بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی کە ناو و ناسنامەیان ئاشکرایەو پێشلکردنێکی ئاشکرای یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەو هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی کوردستانیان داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار