مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکووک ئاگادار دەكرێنەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستاى کوردی کەرکووک دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من.

- نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە.

- ئەگەر پڕی نەكەنەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستا و فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ماون کە هێشتا فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە و هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە.

وتيشى: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە ئاگادارمان کردوونەتەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە، ئەگەرنا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کە لە وەزارەتی داراییەوە کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت.

رونیشیكردەوە نزیکەی 3000 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە دوو قۆناخ فۆڕمی هەژماری من یان بۆ وەرگرتنی کارتی (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر ماون کە ئەو فۆرمانە پڕبکەنەوە.

 لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كێشە لەسەر هەژماری من لە نێوان پارتی و یەكێتی درووستبوە و یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات و پارتیش بە بەشێك لە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناوی دەبات، لەكاتێكدا زۆربەی لایەنەكان پێیان وایە هەژماری من ناچێتە بواری تەوتینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار