هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند شوێنێكیان لە حەڵەب کۆنتڕۆڵ کرد
چەند ناوچەیەکی حەلەب کۆنترۆڵ دەکرێت
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- هێزەکانی سووریای دیموکرات چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد.
- هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو شارۆچکەیان لە شاری حەلەب کۆنترۆڵ کردووە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و دوو شارۆچکەی ئەو پارێزگایەی کۆنترۆڵ کرد.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد.
ڕوانگەکە باسی لەوەشکردووە، هەسەدە دوو شارۆچکەی لە شاری حەلەب بە ناوەکانی (نوبل و زەهرا) کۆنترۆڵ کردووە کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەنشینن.
لە ڕۆژی سێشەممەوە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام هێرشێكی بەرفراوانیان لە شاری حەلەبی سوریا دەستپێكردووە و زۆرینەی شارەكەیان کۆنترۆڵ کردووە.