هادی جەلۆ مەرعی بۆ هاوڵاتی: مەبەست لە شەڕەكەی سووریا لێدانی كوردە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



- توركيا گرووپە تووندڕەوەكانى جوڵاندووە بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

- زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە.

- زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە.

ئامادەکردنی هاوڵاتی

هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق ڕایگەیاند ئەو شەڕەی لە سووریا هەڵگیرساوە دەستی ڕاستەوخۆی توركیای لەپشتە.

هادی جەلۆ مەرعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هەرێمی كوردستان حاڵەتێكی پێشكەوتووە لە ناوچەكەدا و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە چوارچێوەی پێگەشیتنی سیاسی و ئابووری و ژێرخاندا لە زۆربەی بوارەكاندا و بە ڕووی هەموو جیهانیشدا كراوەتەوە.

وتيشى: ئەم پێشكەوتنەی كوردستان ترسی خستە نێو دڵی توركیاوە و لە ترسی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ببێت بە نموونەیەك بۆ گەلی كورد لە ناوچەكانی دیكەدا، چەند كەسێك هەوڵیان دا گرووپە تووندڕەوەكان بجوڵێنێن بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەلڕەفعەت و گوندەكانی حەماە و چەند ناوچەیەكی تریش.

ڕوونیشیكردەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە، بەڵام زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە بۆ وڵاتانی نێودەوڵەتی و كارتێكی دانوستانە لەگەڵ بەشار ئەسەد و قەیسەری ڕووسیا بۆ بەدیهێنانی چەند خاڵێك لەو جەنگەی بەرپا بووە، هەروەها بۆ فشار خستنە سەر ڕۆژئاوا و ئەمەریكا و دەرخستنی توانای ئەنقەرە لە جوڵاندنی كاغەزەكان و ئامڕازەكانی.

مەترسییەكە لە ڕاستیدا زۆر گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستەكانی واشنتن و تاران و كۆمەڵەی ئەورووپی و وڵاتانی كەنداو و مۆسكۆ دەرخەری ئەو ڕاستیەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار