کێ دوژمنی خەڵکی کوردستانە؟ با حیسابێک بکەین:

حاکم شێخ لەتیف

2 مانگ لەمەوپێش



حاکم شێخ لەتیف

١ــ لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١ تا ساڵی ١٩٧٥ لە ھەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لە کولەمەرگی و مەمرەومەژیدا دەژیا ، تەنەکەیەک نەوت بە ٦٠٠ فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێک ھەبوایە بە ٣٥٠ فلس بوو، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لە ئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان.

٢ــ لە ساڵی ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵ كرا تاوەکو ١٩٩١ کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسدا بووین ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما و ئازادی نەبێت لە ھیچمان کەم نەبوو.

٣ــ لە ساڵی ١٩٩١ تاساڵی ٢٠٠٣ کە دوبارە ڕزقی خەڵک کەوتەوە بەردەستی چەتەکانی شۆڕش دوبارە خەڵک برسی و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد، چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان، بەرپرس و  ژن و منداڵەكانیشیان ڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و  کەیف و سەفاو سەفەری وڵاتاندا بوون.

٤ــ لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ کە دوبارە مووچە و پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوە و ھەرزانی ڕوی لە ولات کرد و فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە.

٥ــ لە ساڵی ٢٠١٤  بەدواوە کە دوبارە مووچە و قووتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی، جارێکی تر قووتیان بڕین و سوکایەتی نەما پێمان نەکەن؛ خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا ژیان بەسەر دەبەن, بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی  بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بووبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دووژمندا بووبین و قووتمان بەدەست ئەوان بووبێت تێروپڕ بووین.

ئەوەی سەیریشە لە ساڵی ١٩٦١ یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار