نەوال موسەوی بۆ هاوڵاتی: عێراق ڕووبەڕووی فشارێكی گەورە بووەتەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- حكومەتی عێراق ناچار دەكات پابەند بێت بە جێبەجێكردنی هەندێك لە بڕگەكانی رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان.

- لایەنە ناوخۆیەكانی عێراق هەوڵێكی زۆریان دواە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا بكەن.

 

نەوال موسەوی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند عێراق هەوڵێكی زۆری داوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا و پەوەندیەكانيشى لەگەڵ هەرێم پەیوەسته بە پێكهێنانی حكومەتی نوێوه

نەوال موسەوی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد دوابەدوای ئەو گۆڕانكاریە بەپەلە و گەورانەی لە ناوچەكە ڕوویاندا لایەنە ناوخۆیەكانی عێراق هەوڵێكی زۆریان دواە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا بكەن.

ڕاشیگەیاند سەرەڕای هەوڵی لایەنە عێراقیەكان بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكیەكان بەڵام عێراق ڕووبەڕووی فشارێكی گەورە بووەتەوە و حكومەتی عێراق ناچار دەكات پابەند بێت بە جێبەجێكردنی هەندێك لە بڕگەكانی رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان، بێجگەلە چەند چاكسازیەك كە پێویستە بكرێت بۆ پاراستنی ڕژێمەكەى.

وتيشى: سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی قورسی بارودۆخەكەوە هێمنیەكی ڕێژەیی لەنێوانیاندا هاتوووەتە ئاراوە، بەڵام باشەڕۆژی پەیوەندیەكانیان پەیوەستە بە چاكسازیە چاوەڕوانكارەوەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و ئەو ئەولەویەتانەی ناوەند كاری لەسەر دەكات و ئەو ئامانجانەی كە دەكرێت جێبەجێبكرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار