زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای دیموکرات مەترسی لەسەرە

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- چەکدارانی د*ا*ع*ش پیلانیان هەیە پەلاماری زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرت بدەن بەمەبەستی هەڵهاتنی د*ا*ع*ش*ە زیندانی کراوەکان.
- لەکاتی روداوی لەوجۆرە مەترسی لەسەر ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەبێت.
- هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی یان ناوخۆیی.
عەبدولکەریم عەبد فازڵ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای دیموکرات مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە پەلامار بدرێن.
عەبدولکەیم عەبد فازڵ دەڵێت: چەکدارانی داعش پیلانیان هەیە پەلاماری زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرت بدەن بەمەبەستی هەڵهاتنی داعشە زیندانی کراوەکان.
وتيشى: زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای دیموکرات مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە پەلامار بدرێن و هەڵهاتنی بەکۆمەڵی داعشە زیندانی کراوەکانی لێبکەوێتەوە.
ڕونیشیكردەوە لەکاتی روداوی لەوجۆرە مەترسی لەسەر ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەبێت ئەوەش لە کاتێکدایە هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی یان ناوخۆیی.

