بۆ پرسى مووچەو نەوتى هەرێم وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق کۆدەبنەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، رایدەگەینێت بڕیارە پاشنیوەرۆى ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە لەسەر تاوتوێکردنی هەموارى یاسای بودجەى عێراق، بەتایبەت ئەو مادانەى تایبەتن بە مەلەفی نەوت و مووچە و شایستەداراییەکانى هەرێمی کوردستان.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا کۆبونەوەکەیان لەگەڵ وەزیرى دارایی عێراق، بۆ باسکردنى هەمواری یاسای بودجەیە، کە بەشێکى پەیوەستە بە مەلەفی نەوتی هەرێم، هەروەها پرسى  مووچەو شایستە داراییەکانى هەرێمی کوردستان و یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

بڕیارە رۆژی دووشەمە  پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوەو لەخاڵێکى کارنامەکەیدا خوێندنەوەى دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی وڵاتە بۆ ساڵانی (2023-2025)، دەکرێت، بەڵام دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2025 دەکرێت
ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی ساڵانی (2023-2024-2025)ی پەسەندکرد، ئەوەش بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی عێراقدا بودجەی سێ ساڵ پێکەوە پەسەندبکرێت بەو قەبارە گەورەیەو بە 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری عێراقی، رێژەی کورتهێنانی بودجەش بە 63 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، کە دەکاتە نزیکەی سێیەکی بودجەی گشتی.
26ی مانگى یانزەى رابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەم یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی (2023-2024-2025) ئەنجامدا.

زۆرینەی هەموارەکەش تایبەتە بە هەموارکردنەوەی ئەو خاڵەی پەیوەستە بە نرخی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی رابردوودا هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەری رێککەوتون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار