مەملەکەتی تیکی تاکا

شوان ئەحمەد

14 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاوایە سەرۆکەکەی، مل نادات سەرۆکەکەی، بە جەرگە سەرۆکەکەی

شوان ئەحمەد

شەوی ڕابردوو لە یاریگای جەوهەرەی ناو کۆمەڵگەی وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جەدە، زەمین لەرزەیەک بە گوڕی پێنچ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕویدا و تەختوتاراجی سپیپۆشەکانی مەدریدی قڵپکردەوە. ئەو پیاوەی لە پشت ئەو ڕوداوەوە بوو، خوان لاپۆرتا یان (بە قەولی کەتەلۆنیەکان خۆیان) جوان لاپۆرتا بوو.

ئەم سەرۆکە کۆڵنەدەرەی دوای ئیدارە فاشیلەکەی (ساندرۆ ڕۆسێل و بارتۆمیۆ)، جڵەوی سەرۆکایەتی بلوگرانای گرتەوە دەست و باری گلاوی جەماوەریترین یانەی وەرزشیی سەر گۆی زەوی ڕاستکردەوە، توانی بەسەر چەندین ئاڵنگاریی سەخت و دژواردا سەربکەوێت. بڕێکی ئەو سەرکەوتنانە لەم چوار ڕۆژ مانەوەیەی سعودیەدا، بەدەستهاتن.

مەرج نییە هەر چوون بۆ حەج و عومرە لە نەجد و حیجاز، خێری تێدابێت. لاپۆرتا ئەو هاوکێشەیەی گۆڕی. ئەو بۆ جامی سۆپەر چوو، هەم جامەکەی بە شایستەیی هێنایەوە، هەم توانی گرەوەکە لە خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگای ئیسپانی بەرێتەوە و بە تۆپزی (دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر)، لە لیستی یاریزانانی خولەکەدا (دوای گیروگازێکی زۆر)  تۆمار بکات. پاشانیش نۆ ملیۆن دۆلاری (وەک خەڵاتی بردنەوەی جامی سوپەر)، خستە قاسەکەی بەرشلۆنەوە.

تیباس بۆ تۆڵەکردنەوە لە لاپۆرتا، لە یارییەکەی ڕیال مەدریدا، داوەرێکی دژە بەرشلۆنەی دانا(خێل مانزانۆ)، ئەو داوەرەی پێشتر (میسی و نەیمار و سوارێزی)، بە کارتی سوور دەرکردبوو، لەم گەمەیەشدا قسووری نەکرد و کارتی سووری دا بە چیزنی گۆڵپارێز. بەڵام وەڵامی تیمەکەی لاپۆرتا بە پێنچ گۆڵ و نمایشکی ئاست بەرزبوو.

تەواوی ئەوروپا و یوفا و فیفا، لەبەردەم فلۆرنتینۆ پێرێزیی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریددا دەلەرزن، لێ لەبەردەم سەرۆکە دڵ شێرەکەی بەرشلۆنەدا، خۆی و تیپەکەی دەچنەوە قاوغەکەی خۆیان.

 لەگەڵ ئەوانەدا، هەمووی دوو مانگی ترە و لاپۆرتا بە کردنەوەی (کامپ نوو)، ئەو یاریگایە دەکاتە گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین یاریگا لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان. تا لەوێدا وەک یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەی(٢٠٠٣ – ٢٠١١)، نازناوەکان بچنێتەوە. کەواتە با هەمووان بزانن، ئەوەیە بەرشلۆنە و سەرۆکەکەی.. هەر بژی سەرۆکەکەی، مۆفەق بێت سەرۆکەکەی، چاومانە سەرۆکەکەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار