یەک ملیۆن واژۆ بۆ هێنانەدی ئاشتی، لە تورکیا کۆدەکرێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



کۆنگرەی گەلانی دیموکرات، (هەدەکە) هەڵمەتێکی دەست پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆ بۆ هێنانەدی ئاشتی، لە ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکەدا داوا لە هەموو لایەک کراوە کە بە بەرپرسیاریێتەوە لە پێناو ئاشتیدا بکەونە هەوڵدان.
مەراڵ دانش بەشتاش، وتەبێژی هەدەکە ڕایگەیاند: بچووک و گەورە سەبارەت بە ئاشتی گفتوگۆ دەکات، دەرگایەک کراوەتەوە. دەست بە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دەکەین ئەگەر ئاشتی ئاسان بوایە دوو شەڕی گەورەی جیهانی بەدوای خۆیدا نەدە‌هێنا و ئێستا لە سەروبەری جەنگی جیهانی سێیەمین.

وتەبێژەکەى هەدەکە، لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەوەى خستەڕوو، ئێمە ئاشتییەکی بەهێز و بەردەواممان دەوێت وەک هەدەکە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەمان لە پێشی هەموو شتێک داناوە. لە ٨-٩ی شوبات دا لە ئەستەنبوڵ کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ساز دەکەین.
ناوبراو وتیشى: بە هۆی سیاسەتی ئەمنی سەبارەت بە پرسی کورد بەسەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیان و ئازارێکی زۆریان بەرکەوتووە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتەبێژەکەى کۆنگرەی گەلانی دیموکرات هێماى بۆ ئەوەکرد، پرسی کورد چاوەڕێ چارەسەرێکی دیموکراتیک، ئاشتیانە و کۆمەڵایەتییە، بۆیە ناتوانین لە پێداگرییمان بۆ ئاشتی و پاراستنی داهاتووی ژیانی هاوبەشمان بکشینەوە.
ئەو وتیشى: ئەو هێرشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا کە لە ئاستی کۆمەڵکوژییدا ئەنجام دەدرێن، نیشاندەری ئەوەن کە ئاشتی بۆ گەلان و بیروباوەڕەکانی ناوچەکە زۆر گرنگە.

هەدەکە، بانگهێشتى سەرجەم پارتەکانى پەرلەمانی تورکیا دەکات، ئەو لایەنانەشی کە ئارەزووی ژیانێکی یەکسان و ئازاد دەکەن، بۆ ئاشتیەکی بەردەوام بە بەرپرسیارێتیەوە نزیکی دۆخەکە ببنەوە و بەشداری هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوە ببن.
مەراڵ دانش بەشتاش، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، ئەمە تەنها هەڵمەتێکی واژۆکردن نییە، وتى: بەڵکوو ئەم هەڵمەتە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام دەدەین، لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی ئاشتییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. دواتر کۆبوونەوە و دیدار لە هەموو شارەکان و ناوچەکان ئەنجام دەدەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار