ئەحمەد شەرع: ئێران و حـ.ـزبووڵا لە سوریا بوونیان نەماوە

دوێنێ



ئەحمەد شەرع ناسراو بە جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتى سوریا، ڕایگەیاند پێشڕەوی ئیسرائیل لەسەر خاکی سوریا، بەهۆی بوونی هێزەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان بووە،  ئەوان دوای ئازادکردنی دیمەشق، بە هیچ شێوەیەک لە سوریا بوونیان نەماوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتنە دیمەشق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا شانبەشانی ئەحمەد شەرع ڕەخنەی لە پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی پارێزراو گرت، داوای کشانەوەی خێرای هێزەکانی کرد.

مانگی ڕابردوو ئیسرائیل یەکە سەربازییەکانی ڕەوانەی ناوچەی پارێزراوکرد بەدرێژایی بەرزاییەکانی جۆلان دەڕوات و سوریا و ئیسرائیل لەیەکتر جیادەکاتەوە.
ئەم ناوچەیە بە فەرمی وەک ناوچەیەکی ناسەربازی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەست بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1974 دەستنیشان کراوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمنی سنووری سووریا، بەتایبەتی لە لوتکەی چیای هرمون، "تا ئەو کاتەی ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر دەکرێت، دەمێننەوە".
کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانێکە لایەنگرێکی سەرەکی ڕژێمی بەشار ئەسەد بووە و سووریا وەک ڕێڕەوێکی وشکانیی گرنگ بۆ گواستنەوەی چەک بۆ گرووپی حیزبوڵا کەڵک وەردەگرێت و چالاکیی بەرفراوانی لە ناوچەکەدا هەبووە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی هەفتەی ڕابردوو بڵاویکردەوە زۆربەی هێزەکانی ئێران لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە سووریا کشاونەتەوەو گرووپە چەکدارە جۆراوجۆرەکانیش کە لە لایەن ڕژێمی تاران پشتیوانی دەکران لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد هەڵوەشاونەتەوە.
کشانەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوریا لە لایەن زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسییەوە بە کۆتایی هەوڵە دەیان ساڵەکەی ڕێژیمی تاران دادەنرێت بۆ ئیستغلالکردنی سوریا وەک ناوەندێکی ستراتیژی ناوچەیی بۆ فراوانکردنی نفوزی خۆی و هەڵگیرسانی شەڕی بە وەکالەت لە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار