قەسەدە: ٢٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون و برینداربوون

دوێنێ



هێزەکانى قەسەدە دەڵێن لە چەند بەرەیەکی شەڕی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە، لە ئەنجامدا ٢٧ چەتە کوژران و برینداربوون، هەروەها سەربازێکی تورک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی ئاشکرا کرد.
بەپێى ڕاگەیاندراوەکە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەواری باکووری بەنداوی تشرین بەردەوامە. دوێنێ سێشەممە بۆ ماوەیەکی زۆر دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی لی نەکەوتەوە.

هێزەکانى قەسەدە ئەوەش دەخەنەڕوو لە بەرەی قەرەقۆزاق، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، شەڕڤانان دژی شوێنی کۆبوونەوەی چەتەکان لە گردی نەورۆز و گردی قەرەقۆزاق و بنکەیەکەی چەتەکان لە گوندەکانی قەبر ئیمو و هۆشەریە، چەندین چالاکیان ئەنجامدا. 
لە چالاکییەکەی دژی گوندی قەبر ئیمۆ ٥ چەتە کوژراون و ١٠ چەتە برینداربوون. لە چالاکییەکەی دژی بنکەی هۆشەریە ١٢ چەتە کوژراون و کوژراون و برینداربوون. هەروەها لە گردی قەرەقۆزاق یەکینەکانی شەهید هارون خاڵێکی کۆبوونەوەی چەتەکانیان کردە ئامانج و بە تەواوەتی وێرانکرا.

هەروەها دەوڵەتی تورک چەند گوندێکی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقی بە سەختی بۆردوومان کرد، گوندەکانی غەسەق و تینا و بیر حەسۆ و مالحە و دیکان و قەرەقۆزاق و فڕۆکەخانەی سیرین و گردی سێڤی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومانکران، هەروەها چەتەکان ١٨٠ تۆپیان بۆ ئەم دەڤەرانە هاویشت، هێرشەکان هیچ زیانێکی مادی نەبوو.
داگیرکەری تورک بە ئەنقەست خەڵکی سڤیل لە شار و گوند و شارۆچکەکان دەکاتە ئامانج. دوێنی سێشەممە، کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی ئەنجامدا و دەیان سڤیل شەهیدبوون.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بازاڕێکی شاری سیرینی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا ١٢ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و ١٣ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون، لەنێو شەهید و بریندارەکاندا منداڵی بچوک هەبوون.

لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شارۆچکەکانی عەین عیسا و زرگان، هێزەکانمان ڕۆژی دووشەممە چالاکییەکەی سەرکەوتوویان دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی تەل محەمەد لە گوندەواری شارۆچکەی زرگان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سەربازێکی داگیرکەری تورک کوژراو و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار