پۆلیس: بکوژى ژنەکەى كانی كوردەی سلێمانی خۆی ڕادەستکردووین

یەک هەفتە لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، بكوژی ژنەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە.
لەڕاگەیەندراوێکیاندا پۆلیسى سلێمانى دەڵێن: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
بەپێى راگەیەندراوەکە لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

بابهتی پهیوهندیدار
