ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان فڕۆکەیەک چەک و تەقەمەنیان ڕەوانەی رۆژئاوا کرد

10 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕوانگەی سوری رایگەیاند، هاوپەیمانان پشتیوانی زیاتری سەربازییان رەوانەی رۆژاڤای کوردستان کرد، لە عێراقەوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر، کە چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی و پزیشکی هەڵگرتبوو لە بنکەی سەربازی خەراب جیری دەوروبەری رومێلانی باکوری حەسەکە نیشتوەتەوە.
ڕۆژی 4ـی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگر، کە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو، سیستمی رادار و ژمارەیەک سەربازی پێبوو لە بنکەی سەربازی خەربا جیری حەسەکە نیشتەوە.

هاوکات لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانەوە 42 بارهەڵگریان گەیاندووەتە بنکە سەربازییەکانیان لە حەسەکە، کە تانک و زرێپۆست و چەک و تەقەمەنیان پێبوە.
لەباکوور و رۆژهەڵاتى سووریا 11 بنکەى سەرەکى و چەند بنکەیەکى لاوەکیى ئەمریکا جێگیرکراون.

هاوپەیمانان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بە 72 فڕۆکە، 233 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، چەک و کەرەستەی سەربازییان گواستووەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
لە پاش کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتى ڕژێمی پێشووى سووریا لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا و هاوپەیمانان، بەردەوام کەرەستە و کەلوپەلى سەربازیى زیاتر ڕەوانەى بنکە سەربازییەکانیان دکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار