پرۆژەی رووناكی نییە، پرۆژەی قۆڵبڕین و برسیكردنی خەڵكە

پرۆژەی رووناكی هیچ ئەدرەس و ئۆفیسی نییە! ئەمە جێی گاڵتەجاڕییە

3 هەفتە لەمەوپێش



 

كارەبای 24 كاتژمێریی 9 قات نرخەكەی زیادكراوە، هیچ لایەنێكی سیاسیش دەنگی لێوەنایەت

سەرتیپ جەوهەر

بەناوی كارەبای 24 كاتژمێرییەوە، سێكتەری كارەبایان داوەتە كۆمپانیا بە جۆرێك نرخی كارەبایان 9 قاتی جاران زیادكردووە! ئەوەی پسولەی كارەبای بۆ هاتۆتەوە هاواری لێهەستاوە، چونكە بەهیچ دەرەقەت ئەو گرانیە نایەت. بەداخەوە هیچ لایەنێكی سیاسیش بەڕەسمیی دەنگی لێوەنایەت.

تەماشا، بۆئەوەی گرانكردنی كارەبا داپۆشن، ئەم مانگە نرخی ئەمپێری مولیدەیان بەجۆرێك گرانكردووە، كورد وتەنی مردنیان بەخەڵك پێشانداوە، تا زۆر مەمنون بن بە(تا) دێت‌! لەوە خراپتر، بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایی بە یەكجار بەرزنەبێتەوە، نزیكەی لە 50%ی بەشداربووانی كارەبای 24 كاتژمێریی نزیكەی 3 مانگە پسولەیان بۆ نەناردوونەتەوە.

لە هەمووی سەیرتر، ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار پەیوەندیم بەو ژمارەیەوە كرد كە بەناوی پرۆژەی رووناكی دایانناوە. كارمەندێك بەڕێزەوە وڵامی دامەوە، گوتم كاكە من ماڵم لە 32ی پارەكە، 3 مانگە من و دراوسێكانم پسولەمان بۆ نایەتەوە، دەمەوێ‌ هۆكارەكەی بزانم و ئەوە سێیەمجاریشە پەیوەندی دەكەم، ناكرێت ئێوە هەرجارێک وەڵامم نەدەنەوە، بۆیە دەمەوێ‌ موراجەعە یان سەردانی ئۆفیس یان دائیرەكەتان بكەم، لە وڵامدا گوتی "ئێمە شوێنمان نییە!"  ئەو وڵامەم بەلاوە زۆر پێكەنیناویی بوو، چونكە جێی گاڵتەجاڕییە! چونكە ناكرێت پرۆژەیەكی ئاوا گەورە ئەدرەس و جێگەی نەبێت هاوڵاتیان موراجەعەی بكەن؟ لەوە خراپتر، دوای كەمێك یەكێكی دیكە تەلەفۆنی بۆ كردمەوە گوتی كاكە سەعاتی كارەبایەكەت كێشەی هەیە نایخوێنێتەوە، گوتم كاكە خۆ هەر هی من نییە، نیوەی كۆڵانەكەمان ئەو گرفتەیان هەیە، یەعنی چی نایخوێنێتەوە؟ هیچ وڵامی نەبوو..

 بەكورتی ئەم پرۆژەیە لەبری پرۆژەیەكی دیراسەكراو بێت بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا و رووناككردنەوەی كوردستان، بۆتە پرۆژەیەكی بارگران و بۆتە پرۆژەیەك بۆ قۆڵبڕینی خەڵك، بۆ برسیكردنی زیاتری خەڵك. ئەوەی زۆر خراپە، هیچ لایەنێكی سیاسیش دەنگی لێوەنایەت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار