دادگای سلێمانی: دادگایەکمان تایبەت دەکەین بە کەیسەکانی ڕۆژنامەگەری

23 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی فەرمانێكی سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، بۆ لەمەودوا یاسای ڕۆژنامەنووسی 2007 پیادە دەکرێت و دادوەری تایبەت دەبێت بە كەیسی ڕۆژنامەنووسان.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نوسراوێك فەرمانێكی كارگێڕی دەردووەو دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسان و كەیسەكانی رۆژنامەنووسانەوە دەرکردتیایدا هاتووە"لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان بڕیارماندا بە:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.
دووەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007ـی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان دەڵێت:
یەکەم: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێی یاسا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو)
دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێت و په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێت وه‌ده‌ست بێنێت به‌پێی یاسا.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا.
پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت.
