پێوەرەکانی حیزب لە نێوان کڕنوش وسانسۆردا

زانا توفیق بەگ

5 ڕۆژ لەمەوپێش



زانا توفیق بەگ

یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی گوزارشتکردن و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئەندامی حیزب لەناو ئورگانەکانی حیزبی سیاسی لە کوردستاندا بریتیە لە پێوەرەی وەلائی کەسی و كڕنوشی بەرپرسانی حیزبی.

لە واقعیدا لە دوای  گەڕانەوەی حیزبە  سیاسیەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ ، کۆی  گشتی هێزە سیاسیەکانی  کوردستان  لە پاشەکشەیەکی گەورە دان لە چۆنیەتی کارکردنی فوڕمی سیاسی و گەشەکردنی پرنسیپەکانی حیزبایەتی لە ناو ئەندام و لایەنگرو ئۆڕگانو ڕێکخستنەکانیاندا.

بەشێکی زۆری هۆکارو پاڵنەرەکانی ئەم کێشەیە دەگەڕیتەوە بۆ گوڕانکاری نوڕم و میتۆدە سیاسیەکانی ئێستای حیزبی کوردی لەناو کایەیی سیاسیدا، لە ئێستادا حیزب لە دەزگایەکی سیاسی و یاسای گوڕاوە بۆ کەڵتی سیاسی و کلیبتوکراسیەکی ترسناک لەناو دەسەڵاتو ناوەندەکانی حیزبدا ، هاوکات فوڕمی سیاسی وەزیفەکەی لە  ئامرازەوە گۆڕاوە بۆ ئامانج، تەنها وەزیفەی ئەم فوڕمە بۆتە  دەزگایەکی ئابوور گەورەی زەبەلاح بۆ هەندێ کاریکتەری سیاسی کە تەنها حیزب وەک کەڤەرو چوارچیوەیەکی یاسایی و سیاسی بەکاردەهێنن بۆ قەباکردنی هەڵئاواسانی  سەروەت سامانەکانیان،  لە ژێر هەر  ناو تایتڵیەکی جیاوازدا بێت. ئەم جۆرە لە کارکردن کۆمەڵی لێکەوتەو جێگەوکەتەی خراپیان بۆ ئینتمای نیشتمان دروستکردوە. تەنانەت حیزب و خزمەتکردنی نیشتمان لەناو کاییەی سیاسیدا کردۆتە تابلۆیەکی  ناشرین لە چاوی هاونیشتمانیاندا.

کاریگەری ئەم ڕەوتە خراپەی حیزبایەتی  و شێوازەکانی  کارکردنی لە داهاتوودا دەبێتە هۆکاری کەم کردنەوەی مەوداکانی ئازادی تاك، سانسۆرکردنی ئەندامانی حیزب لە ناو ئورگانەکانیدا  لە هەر دەربڕینی بیروبووچونیەکی پێچەوانە  وە جیگیرکردنی تیۆری گویڕایەڵی کوێرانە و نەرێنی لە هەموو بڕیارو هەڵوێستیەکی خراپدا .

 گرنگە بۆ ئەم دۆخە  خراپەی کوردستان  ئاماژە بە ووتەی بیرمەندیەکی گەورە ئەوروپی  بکەین کە ئەویش مارتن لۆتەر کە دەڵی ( من هەڵەی میرێکم لە چاکەی گەلێک پی چاکترە)  لۆتەر لە دیدگاکاندا باس لەڕۆڵی ئەو کەسانە دەکات کە هە میشە خەریکی کڕنوش بوون بۆ کەڵیسا و پیاونی ئاینی میرو پاشاکانی سەدەکانی تاریکی. لە دەرئەنجامیدا ئەوروپا باجێکی خراپی دا بەهۆی ئەو ڕەوتە خراپە لە ناو دەسەڵاتی بەڕێوەبرن تەنانەت، بووە هۆکار دواکەوتنی ئەوروپا لە پێشکەوتن و گەشەکردنی تواناکانی هاووڵاتیانی ئەوروپی، ئەم دۆخە بەردەوام بوو هەتا  قۆناغەکانی دروستبوون سەردەمی ڕیفوڕمی سیاسی و تێکشکانی دەسەڵاتی ئایینی پیاوانی کڵیسا گەڕانەوەی هەیبەتی هاووڵاتی لەسەر بنەمای رێزگرتن بەها هاوبەشەکانی مافی هاووڵاتی لەناو کاییەی سیاسی و بەڕێوەبردندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار