سەردانی هاکان فیدان بۆ ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە یا خود بۆ شکاتکردنە لە ئیسرائیل؟

کاوە نادر قادر

3 ڕۆژ لەمەوپێش



کاوە نادر قادر

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا(هاکان فیدان) بۆ ئەمریکە، رۆژی سێشەمە ٢٥ی ئەم مانگە، کە بە یەکەم سەردانی ئەو وزیرە دێت، دوای وەرگرتنەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ دووەم جاری ئیدارەی کۆشکی سپی  لە واشنتۆن.   هەروەها دوای دوو جار پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترامپ و ئەردوگان دێت. پێدەچێت سەردانەکەی بۆ گفتوگۆ بێ" لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان و ئاڵەنگارییەکانی جیهان". کارنامەکەشی وەک هەردوو لایەن باسی لێوەدەکەن، بابەتگەلێکی وەک "بازرگانی و هاوکاری ئەمنی و ململانێکانی ئۆکرانیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ بگرێت". ئەمەش ڕەنگدانەوەی گرنگیدانە بە پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیایە. پێش دەچێت سەردانەکە ڕێککەوتن یان چوارچێوە بۆ هاوکارییەکانی داهاتوو لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز بەدوای خۆیدا بهێنێت.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەو ئەو سەردانە، لەدوای ئەو ڕەوشە دێت:                       

_ خۆپیشاندانەکان لە دژی ئەردوگان، یەکجار فراوان بووەو دوو لەسەر سێی تورکیای تەنیەوە، لە ٨١ ویلایەت، ٥٥ ویلایەتی گرتۆتەوە، پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، زۆر توندە، "گازی فرمێسک و بیبەراوی و دارو تەقەی فیشەکی لاستیکی و بەکارهێنانی تەورو ماددەی ترشۆکی و مۆلۆتۆفی یەکجار باو بووە، تا ئێستا ١٤١٨ گیراو لەلای پۆلیسە. هەموو ڕۆژیش ئەو خۆپیشاندانە فراوانترو پۆڕتر دەبێ. گەلێک چاودێری سیاسی ڕایان وایە کۆتایی دەسەڵاتەکانی ئەردۆگانەو هەندێکیش رایان وایە کۆتایی پارتی کۆماری تورکیایەو چەسپاندنی ئیستبدادیەتی ئەردوگانە.

_ هێڕشکردنی ئیسرائل بۆ سەر سوریای نزیک لە بنکەی سەربازی تورکیا لە تەدموری سێشەمەی ٢٤ی ئەو مانگە، پاڵی بە تورکیا ناوە کە بیر لە رەوانەکردنی "ئیس چوارسەد"ی رووسی  بۆ سوریا بکاتەوە، ئەمەش ئیسرائیل قەبووڵی ناکات و کێشەکە یەکجار مەترسیدار تر دەبێت لە ئەگەری پێکدادانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئەوەی لێڕەدا گرنگە کە پەیوەستە بەو سەردانە:

_ لە گەرمەی ململانێیە نێوخۆییەکانی تورکیا(دەسەڵاتی ئەردۆگان و خۆپێشاندەران) ، سەردان و بیرکردنەوە لە چارەسەری  ناکۆکییەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکە، لە ناوەڕۆکدا پشتیوانییەکەی مەعنەوییە بۆ دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان.

_ڕێککەوتن لەسەر تەوەری ئەمنی، وەک لایەنی تورکی هێناویەتە باس هەماهەنگییە لەسەر دژایەتیکردنی هێزەکانی"پەکەکەو قسەدە"یە، کە بەشی هەرە زۆری ئامانجی ئەو سەردانییە.

_ چۆنیەتی هەماهەنگی لە سەر گورزوەشاندن لە ئێرانە، کە هەندێک بە بەرەی نێوی نێوان ئەو دوو وڵاتەی دادەنێن دژ بە ئێڕان.

ئاکامەکەی ئەو سەردانە دەکرێ بگۆترێ:

_  شێوازی پێشوازی و بەڕێکردنی ئەو وەزیرە لەلایەن ئەمریکەوە ساردوسوڕی زۆری پێوەدیار بوو، ئیتر زۆر جار بەڕێکردن، ڕەنگدانەوە   ئاستی ڕێککەوتنەکە دەگەیەنێ.

_ دیداری هاکان فیدان  لەوەزیری دەرەوەی ئەمریکە تێنەپەڕی و رەنگە بۆ دیداری ئەردۆگان و ترامپ هەڵگیرابێ لە مانگی نیساندا. لەگەڵ ئەوەش  دیدارەکەی تەنیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە"مارکۆ رۆبیو"ی،  نیشانەی بێ هێزی سەردانەکەیە.

ئەردۆگان لە خەمی داهاتووی تورکیا و حزبەکەی دا نییە ، تەنیا لە خەمی چۆنییەتی بەردەوامی  دەسەڵاتەکەیدایە، بۆیە، هەر جۆرە رێککەوتن و پەیوەندییەک، پەیوەست دەبێ بەو مەبەستە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار