پاشەڕۆژی کورد و قەسەد لە سوریا

دڵشاد مەجید
2 ڕۆژ لەمەوپێش
🔺سەردانەکانی مەزلوم عەبدی بۆ لای بارزانی و جۆلانی تەنیا بۆ سارکردنەوەی تورکەکان بوو.
🔺قۆناغی دوای یەکلایکردنەوەی نیوان ئەمریکاو ئێران، قۆناغی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی عەرەبە لەگەل ئیسرائیل.
دڵشاد مەجید
ئێمە لە نووسینی رابردوو باسی هۆکارەکانی مانەوەو گەورەبوون و خۆڕاگری ڕۆژئاڤاو قەسەدمان کرد.
لێرەوەش هەوڵدەدەین باسی ئامادەکردنی ڕۆژئاڤا دەکەین بۆ دواڕۆژی ئەو ئیدارەیە لەسوریای داهاتوو.
🔷لە پێشتر و لەسەتارەی دەستپێکردنی گۆڕانکاریەکانی سووریا، ئیدارەی خۆسەری لەڕۆژئاڤا ، کەوتە ژێر گوشارێکی زۆری تورکیا.
▪️تورکیا، سەرقالی بوونی ئیدارەی( بایدنی - ئەمریکای) بەشەری ڕووس و ئۆکرانیاو شەڕی غەزەو، دۆڕاندنی لە هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، بەفرەسەت دەزانی، بۆیە بەجدی کەوتە هەرەشەی لەباربردنی ئیدارەی ڕۆژئاڤا .
▪️هەرچەندە ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بەڵام هێشتا ئیدارەی وەرنەگرتبوو سەرقاڵی پێکهێنانی ئیدارە بوون و نەیاندەتوانی، هیچ بڕیارێک یا کارێک سەبارەت بە ڕۆژئاڤا بدەن.
▪️ترمپیش ئاڵۆزی سوریای بەتەڵەیەکی (بایدن) دەزانی، بۆ ئەوەی فەشەڵ بەئیدارەکەی بهێنێ.
▪️لەوکاتانە ڕاوێژکارو دەستەکەی ترەمپ، کاریان لەسەر مەلەفە جۆراو جۆرەکان وەک، (عێراق و ئێران و کورد لە هەرێم و سوریا )دەکرد.
▪️گرووپەکەی ترەمپ بۆ ئاشنا بوون بەبارودۆخی هەرێم، لەگەڵ لەسەرۆکی یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی هەرێم، لەئەمریکا کۆدەبنەوە ( بۆیە ناوی نابەم چونکە رووخسەتم لێوەرنەگرتووە). لەو کۆبوونەوەیە بەڕاشکاوی پێیان ووتبوو، ئێمە تا ئیدارە نەگرینە دەست ناتوانین هیچ بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا بکەین و ناتوانین بەر لەهێرشی تورکەکان بگرین. ئەم گفتۆگەیەش لەسەر ڕۆژئاڤا دێتە باس، کاتێ ( مەزلوم عەبدی) بەتەلەفۆن داوا لەو سەرۆکی هیزە سیاسیەی هەرێم دەکات، کە ئەمریکیەکان بێنێتە سەرخەت.
🔷 هۆکاری دانیشتنەکانی مەزلوم عەبدی لەگەل (بارزانی و جۆلانی)!!
▪️ئەمریکیەکان بۆ کوشتنی کات و دواخستنی هێرشی تورکیا. کۆبوونەوەیەکیان لەنێوان ( مەزلوم عەبدی و مسعود بارزانی) ڕێکخست. وادیارە دوای ڕەزامەندی تورکەکان ، تورکەکانیش لەڕێگای مەسعود بارزانی داواکاریەکانیان خستە بەردەم ( مەزلوم عەبدی) ، ئەویش بەناوی تاوتۆکردنی ئەو داواکاریانە داوای مۆڵەت لەبارزانی دەکات.لەڕاستیدا ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا بۆ بەدەستخستنی کات بوو، بۆیە ئەو کۆبوونەوەیە هەر بەمردووی لەدایک بوو ، هیچی لێ بەئەنجام نەگەیشت.
▪️ دوای ڕەش بکوژی عەلەوەیەکان ، دەسەڵاتی ( شەرع) شلەزانێکی گەورەی بەخۆە بینی، گۆشارێکی زۆری دەرەکی هاتەسەر. لەوکاتەشدا، ئەوروپا لەسەروبەندی ناردنی یارمەتی و هەڵگرتنی بەشێک لەئابلۆقە ئابووریەکانی سەر سووریا بوو.
▪️لێرە دیسانەوە ئەمریکیەکان ( مەزلوم عەبدی) سواری فرۆکە دەکەن و ڕێکەوتنێکی لەگەڵ شەرع پێ ئیمزا دەکەن.
ئەم ڕێکەوتنەش هیچی لێ دەرنەکەوت، ماوەی ساڵکیان بۆ جێ بەجێکردنەی دانا. بەدەلیلی ئەوەی حکومەت لەدیمەشق دامەزرا ، ڕۆژئاوا و کورد نەکرانە بەشێک لەو حکومەتە.
دیسانەوە دەتوانین بڵێین ئەم ڕێکەوتنە بەشێک بووە لەو پلانەی بۆئەوەی (شەرع ) بەردەوام بێ لە حوکمی سوریا. رووخساری لەبەرامبەر کۆمەڵگای دەولی جوان بکەنەوە.
🔷لێرە پرسیارێک، دێتە پێش، باشە مانەوەی شەرع لەبەرژەوەندی کێیە؟
ئەمریکا لەبەرژەوەندی کێ ئەم کارە دەکات؟
▪️بەڕای من ئەم کارە ئەوەندەی لەبەرژەوەندی ئیسرائیل و ڕۆژئاڤایە، ئەوەندە لەبەرژەوەندی تورکیا نیە؟
چونکە تورکەکان تاسەفەری ( هاکان فیدان) بۆ ئەمریکا لە (٢٥ی مانگی ڕابردوو )،بەردەوام بوون لەسەر هێرش بردن بۆ سەر ڕۆژئاڤا.
▪️ دەستکەوتی هەرە گرنگی ڕۆژئاڤا لەو ڕێکەوتنە وەرگرتنی شەرعیەتی دەسەڵاتی ( هەسەدە-قەسەد) بوو لە دیمەشق، ئەمەش گورزێک بوو لەتورکیا درا ، کەچیتر تورکیا سیفەتی تیرۆیست بەبەر قەسەدە دانەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی قەسەد نەکات
🔷پرسیارێکی تر بۆ ئەم هەنگاوەی ئەمریکا ، لەم ڕێکەوتنەی قەسەد و جۆلانی لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە؟
▪️ ئیسرائیل بەهاوکاری ئەمریکا و بەبێ دەنگی رووسیا .
▪️مانەوەی ( ئەحمەد شەرعێکی) لاواز و پڕ کێشە و تەنیا، بەبێ هیچ لەو هێزانەی تری ناو سووریا ( لەکوردو عەلەوی دروزو کریستیان و هێزە قەومی و عەلمانیەکانی سووریا) دەتوانێ گرەنتی مانەوەی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی مسۆگەر بکات،.
▪️بەمەرجی هەڵگرتنی سەرجەم ئابۆقەکە ئابووریەکانی سەر سووریا. ( ئەگەر هەنگاو بهاوێژێت بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ).
🔷ئێمە لە نووسینەکانی پێشووتر ئەو گریمانەمان خستە ڕوو کە ئەحمەد شەرع لەماوەی ساڵێک ئەگەری کۆشتن و لەناوبردنی لەئارایە.
▪️ئێمە ئەو بووچوونە و ئەو گریمانەمان لەسەر ئەو بنەمایە خستەڕوو.
کاتێک ئیسرائیل و ئەمریکا مەرجی ( ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل) دەخەنە بەردەم ( ئەحمەد شەرع).
ئەوکات مەسەلەی کوشتنەکەی لەدایک دەبێ.
🔷چۆن؟
▪️ئەگەر شەرع ڕازی نەبێ بەو داواکاریە، ناڕەزاییەک بەناوی ڕێگری لە هەڵگرتنی ئابلۆقەی ئابووری دەخرێتە بەرباس و بەسەرچاوەی نەهامەتی خەڵکی سوریا لەقەڵەم دەدرێ، بەمەش ئەگەری کۆشتن و لادانی لە پیلانێکدا بەدوور ناگیرێ.
▪️لە ئەگەری هەنگاویش بەرەو ئاسایکردنەوە بهاوێژێت، دوورنیە گروپە توندرەوەکان بەناوی خیانەت و کلکایەتی زەبرێکی لێبدەن.
▪️چونکە هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەیە، دوای داخستنی مەلەفی ئێران و ، بەلادا کەوتنی کێشەی ئەمریکاو ئێران، قۆناغی داهاتوو لەناوچەکە، ( لەچوارچوەی رێکەوتنی ئیبراهیمی) قۆناغی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی عەرەب و ئیسرائیل دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆکان.
لەم قۆناغە ڕۆڵ و کایگەری ڕۆژئاڤاو قەسەد بۆ دواڕۆژی کورد لەسوریا دەردەکەوێ و بەئەرگی زۆرەوە ڕەنگە ببێتە کارکتەرێکی گرنگ لە نەخشەی سیاسی سووریای نوێ.
