ئیسرائیل: 93 بارهەڵگری ئارد و خۆراکی منداڵان گەیەندرانە غەززە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێگەیان بە چوونە ژوورەوەی 93 بارهەڵگری دیکەی هاوکاریی مرۆیی داوە بۆناو غەززە.

دەزگای رێکخستنی چالاکییەکانی وەزارەتی بەگریی ئیسرائیل، کە سەرپەرشتیی پەیوەندییە مەدەنییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکات، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە دەروازەی کەرەم شالمۆنەوە رێگەیان بە تێپەڕینی 93 بارهەڵگری دیکەی هاوکاریی مرۆیی داوە بۆناو غەززە، کە ئارد، خۆراکی منداڵان، کەلوپەلی پزیشکی و دەرمان و چارسەری تێدابووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئیسرائیلەوە فشارەکان لەسەر تەلئەڤیڤ بەردەوامن بۆ دەستهەڵگرتن لە پێشێلکارییە مرۆییەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەریتانیا سزای بەسەر ئیسرائیلدا سەپاند و گفتوگۆ بازرگانییەکانی لەگەڵدا هەڵپەسارد، سوید پشتیوانیی لە هەوڵەکان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک وەزیری ئیسرائیلدا دەربڕی، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە فشارە دەرەکییەکان دووریانناخاتەوە لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان و بەرگرییکردن لە خاکەکەیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار