بۆیه‌که‌مجار له سعودیه هۆڵى سینه‌ما ده‌کرێته‌وه
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ یه‌که‌م جار له ریازى پایته‌ختى سعودیه هۆڵێکى سینه‌ما ده‌کرێته‌وه‌و یه‌که‌م فیلمى سینه‌مایى له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا دواى 35 ساڵ له قه‌ده‌غه‌بوونى سینه‌ما په‌خشده‌کرێت.
د.عواد عه‌واد وه‌زیرى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى سعودیه، له‌میانى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م سینه‌ما له‌و وڵاته رایگه‌یاند "ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ختیار و شادومانین، که بۆ یه‌که‌مجاره هۆڵى سینه‌ماى وا گه‌وره له وڵاته‌که‌مان ده‌کرێته‌وه"
وتیشى "ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه گه‌شه‌پێده‌ده‌ین و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بۆ سینه‌ماو هونه‌ر و رۆشنبیریمان داناوه له 2030 زیاتر په‌ره‌ى پێده‌ده‌ین و چه‌ندین هۆڵى سینه‌ماى گه‌وره‌تر ده‌که‌ینه‌وه"
دواى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م هۆڵى سینه‌ما له سعودیه، خه‌ڵکى به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و هۆڵى سینه‌ماکه ده‌چوون، که زیاتر مه‌به‌ستیان بینیى یه‌که‌م فیلمى سینه‌مایى بوو به ناوى (پڵنگى ره‌ش) که به‌رهه‌مى ساڵى 2018 بوو له‌لایه‌ن هۆلیۆده‌وه به‌رهه‌مهێنرابوو و ئێستاش له بۆکس ئۆفیسى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دایه.
کردنه‌وه‌ى هۆڵ سینه‌ما لە سعودیه ته‌نها تایبه‌تنه‌کراوه به پیاوان، به‌ڵکو پیاوان و ژنانیش، به تێکه‌ڵى ده‌توانن بینه‌رى فیلمه‌کان ببن و هۆڵه‌که‌ش جێگه‌ى 600 بینه‌ر ده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوه‌ى داهاتوودا و تاساڵى 2030 له سعودیه‌دا 35 هۆڵى سینه‌ماو 2500 شاشه‌ى نمایشکردنى فیلم له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ى بۆ هونه‌ر و رۆشنبیرى دانراوه درووستبکرێت.
کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م هۆڵى سینه‌مایى له سعودیه پاش 35 ساڵ له قه‌ده‌غه‌کردن دێت که له ساڵى 1980، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوونه‌وه، سینه‌ما له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌کرا.