بەریتانیا: چەند كوردێک جگەرەی نایاسایی دەفرۆشن هێرش دەكەنە سەر پەیامنێرانی بی بی سی  

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

كاوە ڕەش/ بەریتانیا  
 
دوابەدوای لێكۆڵینەوەو ڕاپۆرتێكی نهێنی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، كەئاشكرای كردوە، كەلەزۆرێك لەماركێتە بچوكەكانی ناو شەقامە گشتیەكانی بەریتانیا، بازرگانی بەجگەرەو توتن و ڤایبی نایاساییەوە دەكرێت، تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسای هەڵمەت دەبەنەسەر جەندین ماركێت، كەزۆربەیان كوردن. 

هاوكات لەگەڵ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی جگەرەو ڤایپی نایاسایی، تیمی پەیامنێرانی بی بی سی، یاوەری هێزەكانی پۆلیس دەكەن، بۆ نیشاندانی ئەو شوێنانەی كاریان فرۆشتنی جگەرەو تووتنی نایاساییە، لەناو ماركێتەكانی بەریتانیا. 

لەكاتی پشكنین و لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەماركێتەكان، كەبەشێكیان تونێلیان لەژێر ماركێتەكان درستكردووە بۆ شاردنەوەی جگەرەو شتی نایاسایی، خاوەن دووكانە كوردەكان ڕێگری دەكەن لەتیمی ڕیپۆرتەرو كامێرامانەكان، ڕووبەڕووی كامێرامان و پەیامنێران دەبنەوەو دەیانەوێ بەتورەییەوە كامێراكە ڕابگرن و دەست دەخەنە سەر ڕووی كامێراكەو بەری دەدەنەوە.  

كوردەكان بەتووڕییەوە هێرش دەكەنە سەر ڕیپۆرتەرو كامێرامانەكان، هاوار دەكەن دەڵێن; نابێت ئەوانە تۆماربكرێن. 

لەبەرامبەردا تیمە ڕۆژنامەوانییەكە دەڵێن كەئەوان مافی خۆیان و گشتیە، كەكاری خۆیان بكەن و تۆماری هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ئەوكارە نایاساییە بكەن لەكاتی پشكنیدا، تەنها لەتونێلێكدا كەكوردەكان لەژێر ماركێتەكان درووستیان كردبوو بەبەهای هەزاران پاوەند، پاكەت جگەرە دەدۆزنەوە. 

یەكێك لەستافی دووكانەكان بەپێكەنینەوە دەڵێ، ئەو پاكەتانە هیچ نیە تەنها نرخەكەی زۆریەكەی ٥ بۆ ١٠ هەزار پاوەندە دەبیت. 
ستافەكە دەڵێت، پاكەت و جگەڕە كەس ناكوژێ، ئێوە بڕۆنە دووكانی حەلاق و خوردنگەكان، هەموویان دەرمان و جگەرە دەفرۆشن، تیمەکانی ستانداردی بازرگانی دەڵێن; بەشێك لەو ماركێتانە پەیوەندیان لەگەڵ چەندین باندی تاوانکاریی ڕێکخراوا هەیە,  کە گومانیان لێدەکرێت، سەرچاوەی دابینكردنی جگەرەو توتن و ڤایپی نایاسایی بن بۆ فرۆشگایانە. 

تیمەكە دەڵێن; ئەو قازانجانەی كە لە ماركێتەكان بەدەستدەهێنرێت، هاوتای قازانجی  فرۆشتنی ماددەی هێرۆین و کۆکاینە. 

تیمیەكانی ستانداردە بازرگانییەکان ئەو پرسەیان بەشەڕ لەنێوان خۆیان و ماركێتەكان وەسف کردووە، چونكە بەگوتەی ئەوان جگە لەفرۆشتنی شتی نایاسایی سەدان لەو پەناخوازانەی كەمافی کارکردنیان لەبەریتانیا نیە، لەوێ کاردەكەن و لەهۆتێلەكان نیشتەجێین. 
  
HMRC  حوكمەتیش دەڵێت; لانیکەم ٢.٢ ملیار پاوەند لەداهات، لەبەشی باج و گومرگی بەریتانیا، بەهۆی ماركێتەكانەوە لەدەست دەچێت لەو وڵاتە. 

لەوەڵامی ڕاپۆرتی بی بی سی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئیڤێت کوپەر ڕایگەیاندووە، شەرمەزارییەكى گەورەیە کەباندە تاوانبارەکان هەوڵی خراپ بەکارهێنانی شەقامە گشتیەكان دەدەن بەهۆی ئەكاڕە نایاسانەوە.  
بەگوتەی وزیری ناوخۆ، حکومەتی بەریتانیا، لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە ژمارەی هەڵکوتانە سەر شوێن کارە نایاساییەکان و دەستگیرکردنی ستاف و كرێكاری نایاسایی بە ڕێژەی 50% زیادکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار