بۆچی كورد له رۆژئاواى كوردستان ناچار كرا؟

2 ڕۆژ لەمەوپێش
هونەر ئەحمەد
ئه‌مرۆ له كۆشكى گه‌ل وه‌فدى كوردى به سه‌رۆكایه‌تى مه‌زلوم عه‌بدى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆككۆمارى سوریا به ئاماده بوونى تۆماس باراك نێرده‌ى ئه‌مركیا له سویا كۆبونه‌وه.
ئامانجى كۆبونه‌وه‌كه دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌ك بوو بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنى 10ی ئازارى ئه‌م ساڵ.
نزیكه‌ى 4 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕیوه كه له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زلوع عه‌بدیدا واژۆكرا به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوى جدى نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێ كردنى.
خاڵی ناكۆكى كورد و حكومه‌تى نوێى سوریا بابه‌تى لامه‌ركه‌زى و تێكه‌ڵ كردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌یه له گه‌ڵ سوپاى سوریا.
تا دوو مانگى رابردوو ئه‌مریكا به‌رده‌وام هۆشدارى و هه‌ره‌شه‌ى له شه‌رع و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كرد كه نابێت داواكارییه‌كانى كورد له سوریا په‌راوێز بخرێت به‌ڵام ئێستا سیاسه‌تى ئه‌مریكا پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه.
چی گۆڕاوه؟
مانگى دووی ئەمساڵ له رۆژئاواى كوردستان بووم, ئه‌وكات له به‌نداوى تشرین شه‌رێكى سه‌خت هه‌بوو له رققه و دیره‌زوریش خۆپیشاندان دژی هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌درا.
خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌یان ده‌كرد ده‌یانگوت ئه‌مانه به‌كرێگیراوى ئه‌مریكا و ئیسرائیلن.
به‌شێك له خه‌ڵكى باشورى كوردستانیش كه‌وتبونه ژێر كاریگه‌رى ئه‌و قسه‌و باسانه.
زۆرى نه‌خایاند حكومه‌تى دیمه‌شق ژێربه‌ژێر كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا, له نوسینێكدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه ئه‌حمه‌د شه‌رع به رێككه‌وتتنامه‌ى ئیبراهیمى رازى بووه, ئێستاش نوسینه‌كه‌ماوه هه‌ندێك نه‌خوێنده‌وار ده‌ستیان به به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت و قسه‌ى نه‌شیاو كرد.
به‌ڵام ئێستا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت شه‌رع سیاسیانه هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌یه‌وێت وڵاتێكى دوور له جه‌نگ بونیاد بنێته‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش كێشه‌ى نییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا رێكبكه‌وێت.
بۆیه ئه‌مڕۆ نێرده‌ى ئه‌مریكا تۆماس باراك گوتى ته‌نیا رێگاى هه‌سه‌ده دیمه‌شقه, به‌و واتایه‌ى رێگایه‌كه‌ى دیكه له‌پێش هه‌سه‌ده و كورد له رۆژئاواى كوردستان نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له رێككه‌وتن و رازى بوون به داواكارییه‌كانى شه‌رع.
جا پێویست ناكات پێمان بڵێن ئه‌مریكا بێ ئه‌خلاقه, ئه‌وه ئه‌سڵی سیاسه‌ته به‌داخه‌وه ئێه‌ى كورد له‌كاتى پێویست بیرمان لاى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى ئاینیمان پێش خستوه.
به پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌ب ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ شه‌یتان رێكبكه‌وێت بۆ لاواز كردنى نه‌ته‌وه‌ى كورد.
