لەسەر هێرشەکەى لالەزار نامەیەک دەدرێتە هێزەکانی هاوپەیمان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی نامەیەد دەدەنە فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دەڵێن دەمانەوێت سەرنجی بەڕێزتان رابکێشین بۆ مەسەلەیەکی زۆر مەترسیدار کە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات. ئەوەش بریتییە لە بەدبەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەلایەن هێز و گرووپی دیکەوە.

هەروەها ئەوەشدەخەنەڕوو هەوڵ بدەن ئەم چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەندنەوە، لەبەرئەوەی لە پاکتاوکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەکاری دەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئامانجە سەرەکیانەیە کە پێیان بەخشراوە.

لەبەشێکى دیکەدا داوادەکەن لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی بێ لایەن دابمەزرێنن بۆ کنەکردن و چاودێریکردنی  بەدبەکارهێنانی ئەم چەک و تەقەمەنیانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بەخشراون بە هێزەکانی پێشمەرگە.


دەقى نامەکە..

بۆ فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق

بەڕێزان،
ئێمە وەکو ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان - عێراقدا، دەمانەوێت سەرنجی بەڕێزتان رابکێشین بۆ مەسەلەیەکی زۆر مەترسیدار کە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات. ئەوەش بریتییە لە بەدبەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەلایەن هێز و گرووپی دیکەوە.

لەمیانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییانە لەهەردوو پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی ئەو راستییە ئاشکرا بوو کە بەشێک لەم چەک و تەقەمەنیانە لەلایەن هیزە تایبەتەکانی وەکو زێرەڤانی و دژە تیرۆرو کۆماندۆوە  کە سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارن بەکاردەهێنرێن بۆ پاکتاوکردنی حساباتی سیاسیی ناوخۆیی دژ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی دیکە. ئەمەش خۆی لەخۆیدا لادانێکی مەترسیدارە لەو ئامانجە سەرەکییەی ئەو چەک وتەقەمەنیانەی پێ بەخشراوە کە ئەویش روبەڕوبونەوەی تیرۆر و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە.

بەردەوامبوونی ئەم دۆخەو بەمجۆرەی ئێستای هەڕەشەیەکی جدییە کە ئەم دامەزراوە سەربازییە تایبەتانە وەکو هاوچەشنەکانیانی لێ بێت لە عێراقدا کە پابەند نین بە دامەزراوە شەرعیەکان و سەروەری یاساوە، ئەمەش بێ گومان ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا دروست دەکات و بەها باڵاکانی دێمۆکراسی تەسکتر دەکاتەوە کە لەمێژەوە هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانمان بانگەوازی بۆ دەکەن.

لەبەر ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداون داواکارین لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق:
 
•    هەوڵ بدەن ئەم چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەندنەوە، لەبەرئەوەی لە پاکتاوکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەکاری دەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئامانجە سەرەکیانەیە کە پێیان بەخشراوە.

•    پاڵپشتیی چاکسازیی کەرتی سەربازی بکەن، هەوڵ بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بدەن لەژێر یەک سەرکردایەتیی پیشەیی و نیشتیمانیدا دوور لە دەستێوەردانی حیزبی. هەروەها واز لە پڕ چەککردنی ئەم هێزە تایبەتانە بهێنن.

•    لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی بێ لایەن دابمەزرێنن بۆ کنەکردن و چاودێریکردنی  بەدبەکارهێنانی ئەم چەک و تەقەمەنیانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بەخشراون بە هێزەکانی پێشمەرگە.

ئێمە کاتێک ئەم مەترسی و داواکاریانەتان بۆ بەرز دەکەینەوە، پاڵپشتییە بەردەوامەکانتان بۆ بنبڕکردنی تێرۆر لەهەرێمی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین. بێ دەنگیتان لە ئاست ئەم لادانە  ترسناکە، سەقامگیریی هەرێم و ئایندەی دێمۆکراسی لە هەرێمدا دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە. 

لەگەڵ رێزو سوپاسی بێ پایانماندا.

ناوەکان:
1-    خەبات عەبدوڵا .. نوسەرو رۆژنامەنووس
2-    سەفوەت رشيد .. .مافپەروەر
3-    د. لەتیف شيخ مستەفا ...مافپەروەر
4-    مەحمود رەزائەمين .. چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
5-    د. پەروین نوری عارف ... ئەکادیمی و پسپۆڕ لەمێژووی زارەکی
6-    محمەد ساڵح سەليم ... مافپەروەر
7-    محەمد کەريم محەمد  ... ئابوریناس و چالاکی مەدەنی
8-    نیهاد قازی ... چالاک لەبواری مافەکانی مرۆڤدا
9-    کاوان فەرەج ... چالاکی مەدەنی
10-    د. سالار باسيرە ... ئەکاديمي
11-    د. گەشە حەفيد ... مافپەروەر
12-    د. رازاو گوڵی ... مافپەروەر
13-    تحسين قادر ... وەزیری پێشووتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
14-    نیاز عەبدوڵا ... رۆژنامەنووس و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ
15-    شۆڕش ئەمين... چالاکی مەدەنی
16-    پەروا عەلي ... چالاکی مەدەنی و ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان
17-    عەبدوڵا کەريم مەحمود ... نوسەر و رۆژنامەنوس
18-    ئاسۆ محەمەد شوانی... رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
19-    موجاهید محەمەد ئەمين ... مامۆستا
20-    بابان جەعفەر ... چالاکی مەدەنی
21-    د. کامەران قەرەداخی ... دکتۆری پسپۆڕ ومامۆستای زانکۆ
22-    تاریق فاتيح ... سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی
23-    عيماد حەميد عەلی ... مافپەروەر
24-    کارزان فاضل ... مافپەروەر
25-    ئارام جەمال ... چالاکی مەدەنی
26-    شوان عەبدوڵا ... زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس
27-    نێزيک حاجي ... چالاکی مەدەنی
28-    د. شێرکو کرمانج ... توێژەرو ئەکادیمی
29-    بابەکر دڕەیی ... مافپەروەرو چالاکی سیاسی
30-    شوان محەمد ... رۆژنامەنوس
31-    پەیمان عیزەدین ... مافپەروەر
32-    ئەبوبەکر هەڵەدنی ... پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان
33-    سەڵاح رەشيد ... وەزیری پێشوتری حکومەتی هەرێمی کوردستان
34-    فەتاح زاخۆیی ... وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان
35-    د. سەروەر عەبدولڕەحمان ... سەرۆکی رێکخراوی پەی
36-    دانا رەشيد ... چالاکی مەدەنی
37-    ستارە عارف ... چالاکی مەدەنی
38-    نەوروز عەباس ... چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنوس
39-    جەمال شێخ جەلال ... فەرمانبەری خانەنشين
40-    بەهایدن ... هونەرمەندی شێوەکار
41-    وەهاب واحيد ... مامۆستا
42-    جيهاد محەمەد ئەمين ... چالاکوانی مەدەنی و پسپۆڕی پەروەردە
43-    خاليد رەزا ئەمين ... قایمقامی پێشووتری ناوەندی پارێزگای سلێمانی
44-    ئاراس محەمد غەريب ... بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین
45-    رەهەند رەزا ... مافپەروەر
46-    رێبوار حەمە ئەمين ... چالاکی مەدەنی
47-    د. کاميل عومەر ... مامۆستای زانکۆ
48-    محەمەد نوري ...رۆژنامەنوس
49-    فەرەیدون سامان ... سەرنوسەری گۆڤاری زمان وزار
50-    نەوزاد عەزيز ...نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی
51-    وریا عەبدوڵا رەسوڵ ... توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی
52-    دەوەن مەعروف ... شاعیر و پێشمەرگەی دێرین
53-    نەزیرە حارس ...چالاکی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین
54-    کەريم ملا رەشيد ... نوسەرو وەرگێڕ
55-    ئاسۆ حەيدەري ... زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین
56-    ئیسماعيل حەمە ئەمين ...نوسەرو رۆماننووس
57-    ئەیاد محەمد عەبدوڵا ... زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس
58-    د. شێرکۆ محەمەد ئەمین ... ئەندامی پێشوتری پارلەمانی هەرێمی کوردستان
59-    د. سارا موحسین ... ئەندامی پارلەمانی هەرێمی کوردستان
60-    شوان داودی ... رۆژنامەنوس و ئەندامی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
61-    ژوان ئەحمەد ... رۆژنامەنوس
62-    سەرگوڵ قەرەداخی ... مافپەروەر
63-    سەید ئەحمەد حەمە لاو ... رۆماننووس
64-    هیوا سەعيد سەليم ... نووسەرو چالاکی سیاسی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار