دەیان كۆچبەری كورد لە دەریای ئیجە ڕزگار دەكرێن

2 كاتژمێر لەمەوپێش
80 كۆچبەری كورد كە بەهۆی كونبوونی یەختەكەیان لە ناوەڕاستی دەریای ئیجە، ژیانیان كەوتبووە مەترسییەوە، لەلایەن پۆلیسی پاراستنی سنوورە ئاوییەكانی یەكێتیی ئەوروپاوە ڕزگار دەكرێن.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، یەختێكی كۆچبەران بە 80 سەرنشینەوە كە باس لەوە دەكرێت سەرجەمیان كوردن، لە دەریا ئیجە لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنانەوە تەقەیان لێ دەكرێت و یەختەكەیان كون دەبێت، بەهۆیەوە ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.
ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری مافی پەنابەران لە ئەوروپا ڕاگەیاند، دوای ڕووداوی تەقەكردنەكە، كۆچبەرەكان پەیوەندییان پێوە كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە كە ژیانیان لەمەترسیدایە.
سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا دەلێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە كۆچبەرەكان لەلایەن پۆلیسی پاراستنی سنوورە ئاوییەكانی یەكێتیی ئەوروپاوە ڕزگاركران.

بابهتی پهیوهندیدار