نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێده‌گات
.jpg)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نامەیەکی پێگەیشتووە و تێیدا "سوپاسی کردووە بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتي دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه."
رۆژی چوارشەممە، 22-10-2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا گەیشتنی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه."
له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، تره‌مپ "دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: " [ترەمپ] موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات."
"سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
تيايدا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌يدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.
