کۆمپانیاى دانەغاز: هێرشەکەى کۆرمۆر لەرێگەى موشەکەوە ئەنجامدراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمپانیای دانە گاز لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، شەوی رابردوو کۆگەیەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە مووشەک بە ئامانج گیراوە. 
 
دانە گاز دەڵێت، بەرهەمهێنان وەستاوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە  کۆمپانیاکە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لەسەر هێڵە بۆ بەدواداچوونی زیاتر. 

کۆمپانیای دانا گاز (PJSC) بازاڕ ئاگادار دەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەک بە ئامانج گیراوە. 
 
هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە. پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە.
 
کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار