وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ده‌بێت مامۆستایانى ئاینى بایه‌خ به‌سه‌رى ساڵ بده‌ن

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رى ساڵى زایینی، سه‌رى ساڵى کارگێڕیمانه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که"ده‌بێت مامۆستایانى ئایینى بۆ هاونیشتمانیان ڕوونبکه‌نه‌وه، که بایه‌خ به هه‌موو ئه‌م یاد و بۆنانه بدرێت".
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم ناونیشانه‌کانى وتارى هه‌ینى ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتى 28ى کانونى یه‌که‌مى 2018 بڵاوکرده‌وه، داوا له مامۆستایانى ئاینى کراوه، باس له گرنگى راسپارده‌کانى لوقمانى حه‌کیم بۆ کوڕه‌که‌ى بده‌ن ، که (پیرۆزى خێزان و رێکاکانى چه‌سپاندنی) له خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه ئازادى ئاینى خالێکى پرشنگدارى هه‌رێمى کوردستانه، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و ناونیشانه‌ى بۆ وتارى ئه‌مڕۆ ده‌ستنیشانکراوه.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که "ئێمه‌ى کوردى موسڵمان، یادى له‌دایکبوونى حه‌زره‌تى عیسا (سه‌لامى خواى لێبێت) که ئێمه‌ى موسڵمان ده‌بێت به له‌دایکبوونى دڵخۆش بین، چونکه پێغه‌مبه‌رانى خودا هه‌موویان براى یه‌کن له په‌یام و به‌رنامه‌دا، و هه‌ر هه‌مووشیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نێردراون که ڕزگارکردنى مرۆڤایه‌تییه له بێ باوه‌ڕى و زوڵم و سته‌م، و بۆ دابینکردنى ئازادى و دادپه‌روه‌رى نێردراون له‌لایه‌ن خوداوه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رى ساڵى زایینى له وڵاتانى موسڵماناندا کراوه‌ته‌وه رۆژژمێر و هه‌موو کار و به‌رنامه‌کانى رۆژ و مانگ و ساڵى له‌سه‌ر ڕێکخراوه".
هاوکات، هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه، سه‌رى ساڵى کۆچیش، رۆژژمێرى بۆنه ئایینییه‌کانمانه و رۆژووى ڕه‌مه‌زان و نۆمینه‌ى حاجییان و رۆژووى عاشورا و حه‌جى ماڵى خودا و ئیسرا و میعراج و هتد به‌پێى ئه‌و رۆژژمێر ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رى ساڵى کوردیش، یادى سه‌رکه‌وتنى باپیرانمان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رى نه‌ته‌وایه‌تى تێدا ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌شرونکراوه‌ته‌وه که سه‌رى ساڵى زایینی، "سه‌رى ساڵى کارگێڕیمانه سه‌رى ساڵى کۆچی، سه‌رى ساڵى ئایینیمانه. سه‌رى ساڵى کوردی، سه‌رى ساڵى نه‌توایه‌تیمانه" بۆیه ده‌بێت بۆ هاونیشتمانیان ڕوون بکرێته‌وه که بایه‌خ به هه‌موو ئه‌م یاد و بۆنانه بده‌ین له‌چوارچێوه‌ى داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕێنمایى ئایینی‌دا ئه‌م یادانه زیندوو بکه‌ینه‌وه.
