که‌مال که‌رکوکى: به‌بێ ئاڵاى کوردستان و رۆشتنى ئه‌و هێزه ئه‌منییه ناچینه‌وه که‌رکوک

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مال که‌رکوکى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و به‌رپرسى پێشوى میحوه‌رى رۆژئاواى که‌رکوک ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد به‌بێ ئاڵاى کوردستان ده‌رچونى ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ى له شاره‌که‌ن ناچنه‌وه بۆ که‌رکوک، ده‌شڵێت:" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ناکه‌ین که 16 ئۆکتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا".
ئه‌مڕۆ 30 کانونى یه‌که‌مى 2018 پارتى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکى سیاسى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر دۆخى که‌رکوک و هه‌ریه‌که له لایه‌نه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ به‌شداریان تێدا نه‌کرد.
که‌مال که‌رکوکى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌بێ ئاڵاى کوردستان و ده‌رچونى ئه‌و هێزه زۆره ئه‌منیه‌ى له شاره‌که‌ن زه‌حمه‌ته‌و ناچنه‌وه بۆ که‌رکوک".
هه‌روه‌ها وتیشى" ئه‌وه‌تا یه‌کێتى له شاره‌که‌دایه‌و هیچى پێناکرێت، خه‌ڵ: ده‌رفێندرێت و ده‌کوژرێت و ته‌عریب به‌رده‌وامه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌که‌ى له‌ئاستى باڵادا له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى که‌رکوک، به‌ڵام به دانانى پارێزگارێک کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت.
هاوکات، پشتیوانى حزبه‌که‌ى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا که فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌رچووه دوپاتکرده‌وه‌و وتیشى" رێبوار له‌شێنى خۆى ده‌مێنێت".
