گەورەترین قوربانیکردنی منداڵ لە مێژوودا دۆزرایەوە
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی - هەرێم جەعفەر
لە وڵاتی پیرۆ گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵ و بەچکەی گیانداری لاما لە مێژووی مرۆڤایەتی دۆزرایەوە کە کرابوونە قوربانی لە مەراسیمی تایبەتدا.
ئێسک و پروسکی ١٤٠ منداڵ و ٢٠٠ بەچکە لاما (لەشێوەی بزندایە)، لە باکووری پیرۆ دۆزرانەوە کە بە وتەی زانایان مێژووی ئەو قوربانیکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ لەمەو بەر.
سی ئێن ئێن لە ڕێگای ڕاپۆرتێکی کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافی ئاشکرای کردوە، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان پێنج بۆ ١٤ ساڵ بوون و بەچکە لاماکانیش کەمتر لە ١٨ مانگ بوون.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناشناڵ جیۆگرافی منداڵەکان لەو مەراسیمەدا قەفەزەی سنگیان هەڵدڕاوە و دڵیان دەرهێندراوە، ئەمەش بەشێک بووە لە مەراسیمی قوربانیکردنی ئیمپراتۆری چیمۆ کە لەو کاتە فەرمان ڕەوایی کردوە.
بەڵگەکان ئەوەش ڕوون دەکەنەوە، تەواوی ئەو قوربانیانە لە هەمان کاتدا کوژراون و جیا لەو ژمارە منداڵەش، پیاوێک و دوو ژنیش و بوونەتە قوربانی ئەو مەراسیمە.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە زانایان لێکۆڵینەوە لەو ناوچەیە دەکەن و ئەمە یەکەمجارە بە فەرمی ئەم زانیاریانە ئاشکرا بکەن.