به‌شێک له‌ شیعره‌کانى به‌ختیار عه‌لى ده‌کرێته‌ فارسى

7 ساڵ لەمەوپێش



به‌شێک  له‌ شیعره‌کانى به‌ختیار عه‌لى شاعیر و ڕۆماننووسى کورد، له‌لایه‌ن وه‌رگێڕێکى کوردى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه‌ کرایه‌ فارسى و بڕیاڕوایه‌ مانگى داهاتوو له‌ پێشانگاى ساڵانه‌ى کتێب له‌ تاران نمایش بکرێت.


ڕه‌زا که‌ریم‌موجاور  وه‌رگێڕى شیعره‌کانى به‌ختیار عه‌لی،  له‌ ئه‌کاونتى تایبه‌تیى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى (فه‌یسبووک) بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌ "

کتێبى(دواجار دێمه‌وه‌ لات ئه‌وه‌ چاره‌نووسمه‌) که‌ گوڵبژێرێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ شیعره‌کانى به‌ختیار عه‌لی، وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى فارسى"


 ئه‌و وه‌رگێڕه‌ کورده‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌ "ئه‌م به‌رهه‌مه‌ وه‌رگێراوه‌ى له‌ هه‌فته‌کانى داهاتوودا و هاوکات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ى  پیشانگه‌ى کتێبى نێوده‌وڵه‌تیى له‌ تاران، چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه‌"


ره‌زا موجاور ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ " ئه‌م کتێبه‌ له‌لایه‌ن “وه‌شانگه‌ى کۆڵه‌پشتی” له‌ تاران چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌"


ڕه‌زا که‌ریم موجاور، وه‌رگێڕێگى کوردى دانیشتووى شارى بۆکانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌و تائێستا زیاتر له‌ 20به‌رهه‌مى شیعر، ڕۆمان و چیرۆکى هاوچه‌رخى نووسه‌رانى باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، وه‌ک: “شێرزاد حه‌سه‌ن، فه‌رهاد پیرباڵ، به‌ختیار عه‌لی، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵا په‌شێو، جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب، شێرکۆ بێکه‌س، قوباد جه‌لیزاده‌، عه‌تا نه‌هایى و…” بۆ سه‌ر زمانى فارسى وه‌رگێڕاوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار