ئەمریکا هەزاران شوێنەواری دزراو دەگەڕێنێتەوە عێراق

7 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتی – هەرێم جەعفەر

هەزاران شوێنەواری دێرین کە بەقاچاغ برابونەتە ئەمریکا دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.

وتەی ئۆفیسی نەریت و پەنابەری ئەمریکا، ئای سی ئی هەزاران شوێنەواری عێراق کە بە قاچاغ براونەتە وڵاتەکەیان لەلایەن کۆمپانیای هۆبی لوبی، دەگەڕنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

هۆبی لۆبی، کۆمپانیایەکەی تایبەت بە وەرگرتنەوەی ئەو شوێنەوارانە، دەڵێت سەرەتا ئەو شوێنەوارانە بەهەڵە وەرگیراون بەوەی بەهەڵە لەسەریان نووسراوە ” سیرامیک“ یاخود“ نموونە“ و بە قاچاغ هاتوونەتە ناوی خاکی ئەمریکا.

مێژووی هەندێک لەو شوێنەوارانە دەگەڕێنەوە بۆ ١٦٠٠- ٢١٠٠ ساڵ پێش زاینی و هەندێکی دیکەشیان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500 ساڵ لەمەوبەر.

بی بی سی ئاشکرای کردوە کە بەم نزیکانە باڵیۆزی عێراق لە واشنتن و جێگری سەرۆکی ئای سی ئی بڕیار لەسەر کاتی گەڕاندنەوەی ئەو شوێنەوارانە دەدەن.

وەزارەتی دادی ئەمریکاش نیازی هەیە بڕی سێ ملیۆن دۆلار سزای کۆمپانیای هۆبی لۆبی بدات لەسەر وەرگرتنی ئەو شوێنەوارانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار