قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ: به‌هۆى لافاوه‌وه زیاتر له سه‌د ماڵ زیانیان به‌رکه‌وتووه
"ئه‌گه‌ر هۆشیارى نه‌درایه‌ته هاوڵاتیان زیانى باران و لافاوه‌که زۆر زیاتر ده‌بوو"
(1).jpg)
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاشکراى ده‌کات به‌هۆى باران و لافاوه‌وه زیاتر له سه‌د ماڵ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌و دوو پردیش روخاون.
دوێنێ سه‌رله‌ئێواره‌و تا دره‌نگانێکى شه‌و بارانى به لێزه بارى و له‌چه‌ندین شوێن لافاو دروست بوو که زیانى ماددى له‌چه‌ندین ماڵ له‌ناوچه جیاجیاکان داوه.
ره‌مک ڕه‌مه‌زان، قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى ت" به‌هۆى باران و لافاوه‌وه چه‌ندین ماڵ و دوکان ئاویان تێچووه و دوو پرد ڕوخاون".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که زۆرترین زیان له‌ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ربووه که چل ماڵ و حه‌وت دوکان ئاویان تێچووه و چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێک که ژماره‌یان دیار نیه ئاو بردوونى.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له شارۆچکه‌ى قادرکه‌ره‌م 50بۆ60ماڵ و له شارۆچکه‌ى شۆڕش 15ماڵ و له‌ناو چه‌مچه‌ماڵ پێنج ماڵ ئاوى تێچووه.
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ پێشیوابوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر هۆشیارى دراوه‌ته هاوڵاتیان رۆڵى هه‌بوو له که‌مبونه‌وه‌ى زیانه‌کان" ئه‌گه‌ر هۆشیارى نه‌درایه‌ته هاوڵاتیان زیانى باران و لافاوه‌که زۆر زیاتر ده‌بوو".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که دوو پرد له سنورى ناحیه‌ى سه‌نگاو ڕوخاون و له‌ئێستا ڕێگاى جێگره‌وه‌یان بۆ دروستکراوه.

