زانکۆی سلێمانی دکتۆرای فەخری بەخشیە هونەرمەند مەزهەری خالقی
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زانكۆی سلیَمانی ئێواره‌ی پێنجشەممە له رێوره‌سمێكی فراواندا دكتۆرای فه‌خری به‌خشییه هونه‌مه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی، ئەوەش له پای ئه‌و کارە هونەریانەی لە چەند دەیەی رابردوودا ئەنجامی داون.
هونه‌مه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی، یه‌كێكه له هومه‌رمه‌نده دیارەکان كورد به‌ده‌ر له ئه‌زموونی كاری هونه‌ری و میوزیك و گورانی كوردی رۆڵی بینیوه له پاراستن و به دیكۆمێنتكردنی فۆلکلۆرو هونەری زارەکی وەکوسه‌روه‌تێكی كلتوری نه‌ته‌وه‌یی.
لەوچوارچێوەیەشدا ئینستیوتی كه‌له‌پوری كوردی دامەزراندوە و دەستی کردوە بە كۆكردنه‌وه‌و به ئه‌رشیفكردنی هونه‌ری زاره‌كی و نوێكردنه‌وه‌یان و پاراستنیان له له‌ناوچوون.
لە مەراسیمەکەدا سێ فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زموونی هونه‌ری و كاره‌كانی مه‌زهه‌ری خالقی نمایشكراو پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه به ره‌سمی دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی.