کامیل ڕۆڵی ئه‌میرێکى داعش ده‌بینێت
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
کامیل حه‌مه ئه‌مین، له قه‌زاى پێنجوێن له دایکبووه‌و یه‌که‌م کارى هونه‌رى، ئۆپهڕێتى(دڕنده‌ى تۆرۆس)، به‌شدارى 25کارى شانۆیى و 30کارى زنجیره دراماى ته‌له‌فزیۆنى کردووه و له بوارى کۆمیدى و تراژیدیا و کۆمیدى سیاسی دا، کارى هه‌یه و ئێستاش فه‌رمانبه‌ره له ته‌ندروستى سلێمانى.
کامیل حه‌مه ئه‌مین له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ باس له‌وه ده‌کات، له‌هیچ کارێکى په‌شیمان نیه و پێیوایه پاره ناتوانێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى خه‌ڵکت بۆ بکڕێت که به کاره هونه‌رییه‌کان پێیگه‌یشتووه.
هاوڵاتی که‌ى ده‌ستت کردووه به کارى هونه‌رى و بۆچى کارى هونه‌ریت هه‌ڵبژاردووه؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: هه‌ر له منداڵییه‌وه له خوێندنگه، مامۆستایه‌کم زۆر هانده‌رم بوو به‌رده‌وام ده‌یوت تۆ بۆ لاسایکردنه‌وه باشیت، قسه‌کانى کاریگه‌رى هه‌بوو حه‌زم له بواره‌که کرد‌و خوێندکارى چوارى ئاماده‌یى بووم، یه‌که‌م کارى هونه‌ریم ده‌ستپێکرد.
هاوڵاتی بۆچى له‌کاتى خۆیدا نه‌چویته به‌شه هونه‌رییه‌کان و له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌تدا به ئه‌کادیمى بیخوێنیت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: کاتى خۆى له فنون وه‌رنه‌گیرام، له‌وکاته‌دا وابوو به‌عسى نه‌بویتایه وهرنهدهگیرایت، بۆیه هه‌وڵم دا له به‌غداد بخوێنم. دواى ماوه‌یه‌ک ئاشکرابووم نه‌متوانى له‌وێش بخوێنم. بۆیه کارگێڕى کارم ته‌واو کرد‌و ئێستاش بۆ په‌ره‌دان به خه‌ونه‌که‌م له به‌شى سینه‌ما له زانکۆى سلێمانى خوێندکارم.
هاوڵاتی تائێستا چه‌ند کارى هونه‌ریت کردووه؟چه‌ند ساڵه کارى هونه‌رى ده‌که‌یت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: کاره‌کانم زۆرن، چونکه سه‌رو 30ساڵه کارده‌که‌م له بوارى هونه‌ریدا، هه‌موو شانۆگه‌رییه‌کان 25بۆ30یه و فلیمى سینه‌ماى و کورته‌فیلم ده‌چێته سه‌رو30 و وه زنجیره ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش زۆرن که به ژماره نازانم چه‌ندن.
هاوڵاتی یه‌که‌م کارت چى بوو؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: یه‌که‌م کارم ئۆپه‌رێتى(درندهى تۆروس) ئه‌م کاره‌م تێکه‌ڵه‌که‌یه، زیاتر بۆ منداڵ ده‌بێت و کۆمیدیاى تێدایه له‌سه‌ر زمانى گیانداران.
هاوڵاتی له‌گه‌ڵ وه‌رزش دا چۆنیت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: وه‌رزش زۆر ده‌که‌م و پێشتر یاریزانى له‌شجوانى بوم، ئێستاش ڕۆژانه وه‌رزش ده‌که‌م. پێویسته ئه‌کته‌ر جه‌سته‌یه‌کى ڕێکى هه‌بێت، رۆژانى هه‌ینى گروپێکى شاخه‌وانیمان هه‌یه و وه‌ک ده‌سته‌ى ڕاوێژکاریى، شاخه‌وانى ده‌که‌م.
هاوڵاتی کارى کۆمیدیا له خۆته‌وه نزیکه و زیاتر خۆتى تێدا ده‌بینیته‌وه یان تراژیدیا؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: زیاتر کۆمیدیا، راسته له‌هه‌موو بواره‌کاندا کار ده‌که‌م، به‌ڵام زیاتر وه‌ک ئه‌کته‌رێکى کۆمیدى ناسراوم.
هاوڵاتی به‌گشتى زۆربه‌ى کاره‌کان کێ کارى نوسینى ده‌قه‌کان ده‌کات؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: زیاترى ده‌قه‌کان ماهیر حه‌سه‌ن خۆى ده‌ینوسێت، یاخود چه‌ند که‌سێک هه‌ن که ده‌قه‌کانمان بۆ ده‌نوسن و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
هاوڵاتی بۆچى زیاتر کاره‌کانت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک ماهیر حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د جۆڵا، ئاڵا عومه‌ر...؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: ئه‌مانه ئێمه له‌تیپى هونه‌رى ڕه‌نگاڵه کۆمه‌ڵێ ئه‌کته‌رین پێکه‌وه، زیاتر له پانزه بۆ بیست ئه‌کته‌رین خۆمان ئه‌م تیپه‌مان پێکهێناوه، که‌کارێکى هونه‌رى ئه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى خۆمان به‌شى که‌سایه‌تییه‌کانى کرد، ئه‌وه ئیشه‌کان ئه‌که‌ین ئه‌گه‌ر به‌شى نه‌کرد ئه‌وه که‌سایه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تیپیش ئه‌هێنین زۆر ئاساییه. هه‌ندێکجار ده‌موچاوى تازه‌ى تیا بووه چ له ئافره‌ت چ له‌پیاو ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ى تیپهکهیا هێناومانن بۆ کار کردن، به‌تایبه‌تى کارى زنجیره‌ى ته‌له‌فزیۆنى، بۆنموونه وه‌کو (ماڵه‌که‌ى معروف) ،کهکردوومانه.
هاوڵاتی پێشتر زنجیره‌ى کورتتان هه‌بوو، ئێستا ئه‌وانه کاڵبوونه‌ته‌وه هۆکار چیه ئه‌وانه نه‌ماون؟
کامیل حمه ئه‌مین: ئێمه گرێبه‌ست ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێکدا، ئه‌ڵێین ئێمه بۆ ماوه‌ى ساڵێک یان دوو ساڵ کاره‌که‌ین له‌گه‌ڵتاندا، ئیتر هۆکارى تایبه‌تى ئێمه بێت یان ته‌له‌فزیۆن بێت، جارى وایه گرێبه‌سته‌که تازه ئه‌که‌ینه‌وه، جارى واشه تازه‌ى ناکه‌ینه‌وه. ئێستا بۆماوه‌ى دوو ساڵ ئه‌بێ گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌کردووه و کارمان بۆکه‌س نه‌کردووه، چونکه ئه‌وانه‌ى به‌ته‌مان ئێمه کاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و ئێمه کهمبووەتهوه، کارى هونه‌رى له‌ئێستاشدا پێویستى به پاره‌یه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌که‌وه هاوکارى نه‌کرێین، ئێمه ناتوانین کاربکه‌ین.
ئه‌و شوێنانه‌شى ئێمه کاریان بۆ ئه‌که‌ین، زیاتر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان پاره‌یه‌کیان یاوه به ئێمه کارێکى هونه‌ریمان کردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌وان سپۆنسه‌ریان بۆ په‌یدا بووه‌و ریکلام چۆته ناو ئیشه‌کانى ئێمه‌وه.
هاوڵاتی ساڵانه بیست ملیار دینار ته‌رخانده‌کرێت بۆ بوارى هونه‌رى، هیچ هاوکارییه‌ک نه‌کراون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه؟
کامیل حمه ئه‌مین: ئیمه وه‌کو تیپى خۆمان، تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و بەڕێوهبهرێتى ڕ‌ۆشنبیرى، هیچ پاره‌یه‌کى بۆ ئێمه خه‌رج نه‌کردووه، له‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجکراوه بۆ کاره‌کانى ئێمه هاوکارى کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى باش بووه، یان هى خۆمان بووه یان ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه بووه کارمان بۆکردوون، ته‌نانه‌ت کرێى مانگانه‌ى بیناى تیپه‌که‌مان خۆمان ئه‌یده‌ین. له ساڵى 1998 که دامه‌زراوه تائێستا هاوکارى تیپى هونه‌رى ڕه‌نگاڵه نه‌کراوه بۆ هیچ کارێک. ته‌نانه‌ت بۆ کورته فیلمێکیش نه‌چووین داواى پاره بکه‌ین، چونکه خه‌رجى ناکه‌ن بۆ ئێمه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هۆڵه‌ى کارێکه شانۆیى تیا ئه‌که‌ین کرێى هۆڵه‌که ڕۆژانه لێمان سه‌نراوه.
هاوڵاتی ئێوه هیچ کات باسى ئه‌وه‌تان نه‌کردووه، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ئه‌و پاره‌یه چی لێئه‌کات، بۆچى خه‌رجی ناکات بۆ هونه‌ر؟ بۆ نموونه که‌سانێکى وه‌ک ئێوه‌مان هه‌یه بۆ بۆتان خه‌رج ناکرێ؟
کامیل حمه ئه‌مین:چه‌ندجار باسمان کردووه له چاوپێکه‌تنه‌کاندا و باسى که‌مته‌رخه‌مى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و به‌ڕێوه‌به‌رێتى ڕ‌ۆشنبیرى کراوه، به‌ڵام هیچ سودێکى نه‌بووه، گوێمان لێناگیرێت، جارى واش هه‌یه به‌غیلیمان پێئه‌به‌ن. خۆشه‌ویستى خه‌ڵک ملیارێک پاره ئه‌هێنێ، من ئه‌و خه‌ڵکه‌م خۆشه‌وێ و خۆشه‌ویستى ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رمایه‌یه‌کى زۆره بۆمن.
هاوڵاتی ئایا هونه‌ر چى پێبه‌خشیوه یان چى لێسه‌ندویته‌وه، هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند ئه‌ڵێ بێبه‌شم له زۆر شت به‌بۆنه‌ى هونه‌ره‌وه، تۆ ڕات چیه؟
کامیل حمه ئه‌مین: هونه‌ر کۆمه‌ڵێک شتى زۆر زۆر جوانى پێبه‌خشیوم و کۆمه‌ڵێک شتى لێسه‌ندووم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى که پێى به‌خشیوم زۆر زیاتره، له‌وانه‌ى لێى سه‌ندوم. ئێمه خۆشه‌ویستى خه‌ڵک، خۆشه‌ویستییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆمان. ڕاسته ئازاد نین و له‌زۆر حاڵه‌تدا ناتوانین وه‌ک خه‌ڵکى تر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێکى که‌میه‌تى.
هاوڵاتی کام کاره‌ى خۆتت زۆر خۆش ده‌وێت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: کاره‌کانم هه‌مووى خۆش ده‌وێت، به‌ڵام به‌پێى قسه‌ى خه‌ڵک، باسى ماڵه‌که‌ى مه‌عروف ده‌کرێت، زۆر زۆر له‌لاى منیش خۆشه‌ویسته و زۆر کارى تریش په‌تریپۆت...، کارێک خه‌ڵک باسى کرد‌و پى خۆش بوو زۆر خۆشه‌ویست ده‌بیت لاى من. کاردانه‌وه‌کان که پێم ده‌گاته‌وه، زۆر خۆشه نه‌ک کوردانى ئێره کوردانى هه‌موو شوێنێک تاراوگه ده‌ستت خۆشیم لێده‌که‌ن، سه‌یرى ده‌که‌ن.
هاوڵاتی له‌زۆر کاره‌کانتدا خه‌ڵک دێنیته پێکه‌نین، به‌رده‌وام وایت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه‌م، له کاتى ده‌وام له‌ماڵه‌وه که‌سێک ئه‌مبینێت یه‌کسه‌ر پێده‌که‌نێت.
هاوڵاتی به‌چى توڕه ده‌بیت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: زۆر که‌م توڕه ده‌بم که توڕه‌ش بووم زۆر خراپه. توڕەبوونهکهم له ساڵێکه دوو جار جاریک، ئه‌و سێ شته نه‌بێت له‌وانه‌یه هه‌رگیز توڕه نه‌بم. سێ شت زۆر توڕه‌م ده‌کات. درۆ-ناهه‌قیه‌ک ده‌سه‌ڵاتم نه‌بێت قسه‌ى تێدا بکه‌م- شتێک که شێت گیرم ده‌کات ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر چاوما زوڵم له ئافره‌ت بکرێت.
هاوڵاتی ئایا کارکردن له کارێکى کۆمیدى قورستره یان تراژیدى؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: کارى هونه‌رى و نواندن قورسه، به‌ڵام به پله‌ى یه‌که‌م کۆمیدییه، چونکه به‌ڕاستى مه‌هامى ده‌وێت، خۆى قورسه، به‌ڵام زمان پاراوى و شه‌رمنى هه‌ر نابێت.
هاوڵاتی له‌گفتوگۆیه‌کدا زۆر هه‌ڵه ده‌که‌یت یان دووباره‌ى ده‌که‌یته‌وه؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: حیوارمان هه‌بووه یه‌ک لاپه‌ڕه‌ى کامل بووه، لهوەیە که هه‌ڵه بکرێت، ئه‌گینا دوو سێ دێر ئاسانه و من خۆشم که‌متر هه‌ڵه ده‌که‌م.
هاوڵاتی زۆربه‌ى کات قژت درێژه، ئه‌مه حه‌زه یاخود کاره‌کانت واى خواستووه؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: زۆربه‌ى کات بۆ کارى هونه‌رى قژم وا درێژ ده‌که‌مه‌وه و هه‌شبووه زۆر کورتم کردۆته‌وه، ئیستاش بۆ کاریکى هونه‌ری سینه‌ماى گه‌وره دامناوه و له مانگى 8 ده‌ست به وێنه گرتنى ده‌که‌ین و ده‌رهێنه‌رێکى به‌ریتانیه و کاره‌که بۆ به‌ریتانیایه و ده‌ورى ئه‌میرێکى داعش ده‌بینم.
هاوڵاتی خه‌ڵک چۆن بیر ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر رۆڵى که‌سه‌کان؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: هیچ گله‌یم له خه‌ڵک نییه، چونکه منیش که کارێک ده‌بینم که‌سێکى عهبوسى تێدایه، خه‌ریکه رقم لێى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌قڵم ده‌ڵێت نا وریابه ئه‌وه که‌سایه‌تى خۆى نیه و ته‌مسیل ده‌کات. ناهه‌قى نییه، به‌ڵام پێویسته خوێندنه‌وه‌ت هه‌بێت و بزانى ئه‌وە ته‌نها بۆ کاره‌که‌یه.
هاوڵاتی په‌تریپۆت؟ ده‌نگدانه‌وه‌ى باشى هه‌بوو؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: کاتى خۆى له‌گه‌ڵ براده‌ران کۆبوینه‌وه و بڕیارماندا کارێکى کۆمیدى و ته‌نز ئامیز بکه‌ین و کاریگه‌رى باشى هه‌بوو. هه‌ر که ریکلاممان بۆ کرد، خه‌ڵک زۆر چاوه‌ڕێی بوون که ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه گه‌وره‌یه و هیواى به‌رده‌وام بون ده‌به‌خشێت.
هاوڵاتی کارى ریکلامى ده‌که‌یت؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: تائیستا سێ کارى ریکلامیم کردووه، زۆر نایکه‌م و به پاره‌ى که‌میش نایکه‌م، چونکه زۆر حه‌قى پێده‌ده‌م و ئێمه جیاوازین له‌خه‌ڵکى تر که ئه‌و به‌رهه‌مه پێى ده‌ناسرێت.
هاوڵاتی یاده‌وه‌رییه‌ک به‌سه‌رهاتێکى خۆش؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: یاده‌وه‌رى خۆش زۆره، له‌کاتى به‌شى سێى گه‌رده‌لول دا که تایه‌مان بردبوو بۆ سه‌ر شاخه‌که بۆ ئه‌وه‌ى بیسوتێنین، ده‌ستم دایه تایه‌که و لێم که‌وت به تل ڕۆیشت که‌وت به پشتى ئه‌کته‌رێکدا، منیش هه‌ر یه‌کسه‌ر به هاوڕێیه‌کى ترم وت، باشه ئه‌وه بۆ واتکرد ئه‌وه کوێرایت داهاتبوو واتکرد، ئیتر ئه‌و هاوڕێیه چه‌ند وتى من نه‌بووم کامیل بوو، ئه‌کته‌ره‌که ئازارى پێگه‌یشتبوو زۆر قسه‌ى پێوت هه‌ر چه‌ند ده‌یوت کامیل بوو من نه‌بووم نه‌یخوارد باوەڕى پێنه‌کرد، له‌و کاته‌دا هه‌م خۆش بوو زۆر پیکه‌نین و هه‌م پێشم ناخۆش بوو، چونکه به مه‌به‌ست وام نه‌کرد.
جارێکى تریش لە کاتى شانۆییه‌ک، کاک ئه‌حمه‌د هه‌موو شه‌وێک قژى تێک ده‌دام، وتم کاک ئه‌حمه‌د ئه‌مشه‌و قژم تێک مه‌ده، به‌یانى هاوڕێیانى ده‌وامم دێن بۆ شانۆییه‌که، وتى باشه، وه‌ڵڵا به‌ئازادى چومه سه‌ر مه‌سره‌ح، به‌ڵام له‌هه‌موو جارێک زیاتر قژى تێکدام که به‌ڕاستى ئه‌وه توڕه‌ى کردم.
هاوڵاتی خۆشه‌ویسترین هاوڕێت له ئه‌کته‌ره‌کان؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا ناتوانین بێ یه‌کترى، چونه ده‌ره‌وه و له رۆژانه‌دا زۆر کات پێکه‌وه‌ین. له‌گه‌ڵ ماهیر حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌نده هاوڕێین له ده‌وره‌کاندا زۆر یه‌کتر ئه‌زێت ئه‌ده‌ین، خۆى ڕاسته له دهورهکهدایه، به‌ڵام نابێت یه‌کتر ئه‌زێت به‌ین، ئێمه به راستى له یه‌کتر ئه‌ده‌ین.
هاوڵاتی حه‌زت له ده‌نگى چ هونه‌رمه‌ندێکه؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: هونه‌رمه‌نده‌کان زۆرن له کۆنه‌کان عه‌لى مه‌ردان، مه‌زهه‌رى خالقى، ماملى، عایشه شان...به‌هجه‌ت یه‌حیا و لهتازهکان کیژان ئیراهیم خه‌یات، ماریا هه‌ورامى و لۆکه زاهیر و کوڕه‌کانیش میران عه‌لى و میلییه‌کان ئارام شه‌یدا، به‌ختیار ساڵح .
هاوڵاتی سه‌رسامیت به کارى چ ئه‌کته‌رێک؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: هه‌موویان باشن، به‌یان مه‌حمود، ژیان ئیبراهیم و ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا و تاهیر جه‌لال.
هاوڵاتی کارى تازه‌ت چییه؟
کامیل حه‌مه ئه‌مین: تازه‌ترین کارم بۆ وێنەگرتن ئامادەیە، کۆمه‌ڵێک ئه‌ڵقه‌ى کۆمیدى ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یەدا، قسه‌ى کۆتایى له‌سه‌ر ده‌که‌ین.