قه‌دی بامبۆ قهدێک که‌ڕه‌گی له‌هیچ خاکێک دانییه
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
هیچ ژانرێکی ئه‌ده‌بی وه‌کو ڕۆمان، ناتوانێت ببێته ئاوێنه‌یه‌ک بۆ ناسین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی گه‌لان. ڕۆمانگه‌لێک هه‌ن، ته‌نها بهخوێنهوهیان ئێمه ده‌زانین ژیانی ئهونهتهوهیه چۆنه‌و چ نههامهتییهکییان بینیوه که‌ڕه‌نگه ڕۆمانه‌کانی خالد حوسێنی نموونه‌یه‌کی دیاری ئهوناساندنه بێت. به‌و پێیه‌ی باسی وڵاته‌که‌ی ده‌کات. گه‌لێک جار له‌دووتوێی ده‌قێکی ڕۆماندا، مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یاخود ڕووداوێک ده‌خرێته ڕوو، که‌له په‌راوێزییه‌وه خوێنه‌ر به‌به‌شێکی زۆری لایه‌نه شاراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاشناده‌بێت. له‌و ڕوانگهیهوهڕۆمانی(قه‌دی بامبۆ)یه‌کێک لهوڕۆمانانهی که‌له‌میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، خوێنه‌ر ئاشنای کلتوورو شێوه ژیانی دوونهتهوهو کۆمه‌لگه‌ی جیاوازده‌بێت. چونکه پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، که‌سایه‌تییه‌کی دووسه‌ری و دووناسنامهیی هه‌یه. به‌و پێیه‌ی له دایکێکی فلیپینی و باوکێکی کوێتی له‌دایک بووه. ئیدی له‌نێوان کلتووری دایک و باوانیدا، دۆش داده‌مێنێت و ناتوانێت دواجارله یه‌کیان ناسنامه‌ی خۆی ببینێته‌وه.چیڕۆکی ئه‌و ڕۆمانه، ده‌کرێ بڵێم چیڕۆکێکی تراژیدیهو سه‌رگوزشته‌ی نه‌هامه‌تی خێزانێکی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژارو نه‌دارو بێ لانهوجێ ده‌گێڕێته‌وه، که‌له‌وڵاتی فلیپین، له‌وسه‌ری خۆڕهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی و له‌شوێنێکی دوره‌ده‌ست و دابڕاولهدنیا ده‌ژین.ئیدی ئه‌وخێزانه له‌پێناو ژیاندا، ناچارن چاره‌نووسێک هه‌ڵبژێرن دوورله خواستی خۆیان که ڕه‌نگه سه‌ره‌نجام به‌مه‌رگی خۆشیان کۆتایی بێت. ئه‌م ڕۆمانه باسی که‌سێک ده‌کات که‌ناوی(هۆزێ)یه. هۆزی که گێڕه‌ڕه‌وی ڕووداوه‌کانه، به‌ڵام گێڕه‌ڕه‌وه‌ی یه‌که‌م و هه‌مووشتزان نییه، به‌ڵکو ئه‌و ڕووداوه‌کان له‌ده‌می یه‌کێکی تر ده‌گێڕێته‌وه که‌ئه‌ویش دایکیه‌تی. ئهودایکهی هۆزێی به‌ژیانێک ئاشنا کرد، کهلهیهککاتدا ڕووبه‌ڕووی دوو ئایین و دوونیشتمان و دووکلتووری ئه‌و په‌ڕی جیاوازی له یه‌کتری ببێته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی خواستی خۆی بێت.لێره‌وه‌ش پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، له‌نێوان ئه‌و دوودنیاجیاوازهدا، نامۆده‌بێت و به‌رداشی زه‌مانه ده‌یهاڕێت. له‌کاتێکدا، ئاواتی ده‌خواست وه‌ک هه‌ر منداڵێکی دیکه‌ی فلیپینی، کهئهگهرچی رووت و نه‌دارو هه‌ژارن، به‌ڵام ده‌ژین و شانازیش به‌و ژیانه‌ی هه‌یانه ده‌که‌ن.بهرلهدایکبوونی هۆزێ، جۆزافینی دایکی له ئامێزی خێزانێکی ههژارکهله خوشک و برایه‌ک و دایکێک و باوکێکی زۆردارپێکهاتبوو، هاوشێوه‌ی ملیۆنان خێزانی دیکه‌ی فلیپینی ده‌ژیا.جۆزافین له پێناو ژیانی خێزانه‌که‌یدا، ناچارهکاربکات و به‌دوای کارێک‌دا بگه‌ڕێت. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئایدای خوشکه گه‌وره‌ی به‌هۆی لهشفڕۆشییهوه که‌باوکی ناچاری کردبوو، منداڵێک دێنێته دنیاوه. ئیدی ئایدا واز له‌کارکردن دێنێت و جۆزافینی خوشکی شوێنی ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئهوئهگهر چی نایه‌وێت هه‌مان چاره‌نووسی خوشکه‌که‌ی هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام چاره‌نووسێکی هاوشێوه‌ی ئهووبگره تراژیدیتریشی ده‌بێت، به‌ڵام له‌کات و زه‌مینه‌و شوێنێکی دیکه‌ی جیاوزدا. جۆزافین دوای ئه‌وه‌ی به‌دوای کارکردن ده‌گه‌ڕێت له پێناوبهخێوکردنی خێزانه‌که‌ی،دواجار له‌ڕێی ده‌زگایه‌که‌وه که‌ئه‌رکی دۆزینه‌وه‌ی کارهکهرهکانه بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌کوێت ده‌بێته خزمه‌تکارو کاره‌که‌ری دایکێک و سێ کچی و ڕاشدی تاقهکوڕهکهی. جۆزافین هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ر ده‌پێچێته‌وه‌و له‌پێناو خێزانه‌که‌یدا، به‌ره‌و کوێت کۆچ ده‌کات و ده‌بێته خزمه‌تکاری ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێک. جۆزافین له‌وماڵه‌دا کاره‌که‌ری ده‌کات، تاکو نزیکه‌ی دوای دووساڵ ڕاشدی کوڕه تاقانه‌که‌ی ئه‌و خێزانه، جۆزافین ده‌خوازێت و له‌کۆتاییشدا منداڵێکی لێ ده‌بێت که ناوی ده‌نێت(عیسا)، که هۆزێی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌یه.دایکی ڕاشد که‌پێشتر به‌ڵێنی دابوو کچێکی تربۆکوڕهکهی بێنێت، به‌و کاره‌ی ڕاشد یه‌کجار نیگه‌ران و توڕه‌ده‌بێت. دیاره‌ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی کهجۆزافین نهعهرهبهو نهموسڵمان،هاوکات له ئاستی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا، له‌خوار ئه‌وانه‌وه‌یه کهخزمهتکاری ماڵه‌که‌یانه. گه‌رچی ڕاشد هه‌وڵده‌دات که‌دایکی ڕازی بکات به‌وه‌ی کهبوکهکهو نه‌وه‌که‌ی لای ئه‌و بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ههرسووردهبێت له سه‌رئه‌وه‌ی کهدهسبهرداری ژنه‌که‌ی و منداڵه‌که‌ی بێت.سه‌ره‌نجام جۆزافین ده‌گڕێته‌وه فلیپین و منداڵێکی تازه له‌دایکبووش ده‌باته‌وه ئه‌وێ. کاتێ مینۆزای باوکی جۆزافینیش کچه‌که‌ی به‌و بارودۆخهوهدهبینێت،به‌کچه‌که‌ی ده‌ڵێت:_(دیسان منداڵی بێ باوک؟ ئه‌م کاره‌ت لهوڵاتهکی خۆت بکردایه باشتر نه‌بوو؟). به‌ڵام ئه‌و وڵامی ده‌داته‌وه که منداڵه‌که‌ی باوکێکی ڕاسته‌قینه‌و شه‌ڕعی هه‌یه،که‌له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئایینی ئیسلام پێشت مارهیکردووه.جۆزافین دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی،ئیدی ناوی کوڕه‌که‌ی ده‌بێته هۆزێ.له‌کوێت عیسای ناو بوو، وه‌لێ ئهوناوهچونکه ناوێکی نامۆ‌و له‌ده‌ره‌وی ناوی فلیپینییهکانه، ئیدی ده‌بێته هۆزێ. په‌یوه‌ندی له‌نێوان جۆزافێن و ڕاشدههربهردهوام ده‌بێت و مانگانه یارمه‌تی ده‌دات. ئه‌گه‌رچی دواجاربههۆی فشاره‌کانی دایکی وبهریهککهوتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یانه‌ی ئهودووکهسه،ڕاشدتهلاقنامهیهک بۆجۆزافێن ده‌نێرێته فلیپین. به‌ڵام لهبهرکوڕه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی،به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوکاریکردنی. تائه‌وکاته‌ی ڕژێمی به‌عس په‌لاماری کوێت ده‌دات وههمووشتێک سهراوژووردهبێت. چونکه ڕاشدی هاوسه‌ری به دیلی ده‌که‌وێته ده‌ست سوپای عێراق و بێ سه‌رو شوێن ده‌کرێت و ساڵانێک دواتر، ڕوفاته‌که‌ی ده‌دۆزنه‌وه. هۆزێ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دایکییه‌وه هانددهرێت کهبگهڕێتهوه وڵاتی باوانی و لای نه‌نکی وپوورهکانی.هۆزێ وا خه‌یاڵ ده‌کات ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه کوێت، ئه‌وا هه‌موو خه‌ونه‌کانی دێنه دی و تاهه‌تایه بهختهوهردهبیت. بێ ئاگا له‌وه‌ی کهلهوێش ئه‌و هه‌ر فلیپینییه‌که کهههمووشتێکی جیاوازه له نه‌ریتی ماڵه باوانی. دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر، هۆزێ ڕووده‌کاته کوێت، به‌یارمه‌تی غه‌سانی کۆنه هاوڕێی باوکی ماڵی نه‌نه غه‌نیمه‌ی دایکی باوکی ده‌دۆزێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان له‌سووچێکی نێوحهوشهکهیان و له‌گه‌ڵ کارهکهرهکانییان، ژوورێک بۆ نه‌وه‌که‌یان ته‌رخان ده‌که‌ن.چونکه نایانه‌وێت دراوسێکانیان وته‌نانه‌ت هیچ که‌سێکیش بهوچیڕۆکه خه‌مناکه بزانێت کهعیسا نه‌وه‌ی ئه‌وان و کوڕی ڕاشدی کوڕیانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نه‌نگییه کوڕه‌که‌یان منداڵێک له‌ژنێکی فلیپینی بوزا په‌رست بخاته‌وه. که ئه‌مه بۆ ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گونجاونییه و له‌کلتووری عه‌ره‌به‌کان نه‌شیاوه. هۆزێ کهلهکوێتی وڵاتی باوکی ناوی ده‌بێته‌وه به‌عیسا، وه‌ک کاره‌که‌رێک له‌لایه‌ن پوور‌و نهنکییهوهتهماشا ده‌کرێت. هیچ سۆزوحۆشهویستییهکی پێ نابه‌خشن،به‌ڵکو وه‌ک ته‌نێکی نامۆ لهنێوجهستهیهکی پیرۆزدهیبینن.لهبۆنهوجهژنهکاندا، ناچارده‌کرێت له ژووره تایبه‌تییه‌که‌ی، خۆی له چاوی خزم و پوور‌و دراوسێ و که‌سانی تر بشارێته‌وه. بۆئه‌وه‌ی پرسیارلهنهنکی نه‌که‌ن که ئه‌م فلیپینییه چی ده‌کات له‌ماڵی ئه‌وان. که‌س سۆز‌و خۆشه‌ویستی پێ نابه‌خشێت. ئه‌وهه‌موو شتێکی هه‌یه له‌ژیان، ته‌نها لاوانهوهو خۆشه‌ویستی نه‌بێت.بۆیه دواجار ناچارده‌کرێت ماڵ نه‌نکی جێبێلێت و ده‌چێت له چێشتخانه‌یه‌ک کار ده‌کات. له‌وێش ڕۆژانه بهرفیزو بێ ڕێزی کوێتییه‌کان ده‌که‌وێت که هه‌میشه به‌چاوی هاووڵاتی پله‌دوو سه‌یری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که‌وه‌ک کاره‌که‌ر له‌و وڵاته‌دا کارده‌که‌ن. عیسا ناچاره به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و تێهه‌ڵدان و شکاندنه‌وه‌یه بگرێت، چونکه کوێتی نییه و فلیپینییه.ئه‌و ئه‌گه‌رچی به‌رله هاتنی بۆ کوێت، وێنای به‌هه‌شتێکی ده‌کرد،به‌ڵام کههاتهنێوکوێتییهکان شتێکی پێچه‌وانه‌ی دیت. هۆزی گه‌یشته ئه‌و ڕاستییه‌ی کهقهدی بامبۆله فلیپین نه‌بێت،له‌قوڵایی خاکی هیچ وڵاتێکی دیکه‌دا ڕه‌گه‌کانی داناکوتێت.کوێت بۆکوێتییهکان به‌هه‌شته، نه‌ک بۆهۆزێ و هاوشێوه‌کانی.هه‌موو ئه‌و دروشم و بانگه‌شانه‌ی باسیش له‌وه‌ده‌که‌ن که‌مرۆڤه‌کان وێرای ههمووجیاوازییهکانیان وه‌ک یه‌ک مرۆڤن و هه‌موویان یه‌کسانن، دروشمی فریوده‌رن.هۆزێ دواجار به‌دڵێکی شکاوهوهبڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی دایکی ده‌دات و بهسهرهاتهکهشی ده‌کاته ڕۆمانێک.به‌مه‌ش کۆتایی به‌ڕووداوه‌کانی ڕۆمانی قه‌دی بامبۆ دێت. ئه‌م ڕۆمانه وێرای ئه‌وه‌ی بهقهبارهڕۆمانێکی گه‌وره‌یه، وه‌لێ یه‌کێکه له‌جوانترین وبهچێژترین ڕۆمانهعهرهبییهکان.خوێنهربههیچ شێوه‌یه‌ک لهخوێنهوهی ڕۆمانه‌که ماندوو بێزارنابێت. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی کهوهرگێڕی ڕۆمانه‌که به‌زمانێکی یه‌کجار جوان و سه‌رکه‌وتوو ڕۆمانه‌که‌ی وه‌رگێڕاوه،وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌کوردی نووسرابێت وایه. له‌وماوانه‌ی ڕابردوودا،چه‌ندین ڕۆمانم خوێندنه‌وه، به‌ڵام دوو له‌و ڕۆمانانه زۆرسهرنجیان ڕاکێشام و چێژی زۆرم لهخوێنهوهیان بینی، ئه‌وانیش ڕۆمانه‌کانی(وێرانه پیاو)و(قه‌دی بامبۆ)بوون. هیوادارم خوێنه‌ران ئه‌ودوو ڕۆمانه له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن. دهستخۆشانهش لهوهرگێڕهکانی ئهودووڕۆمانه ده‌که‌م، که‌له‌ڕاستیدا دوو له‌تێکسته هه‌ره جوانه‌کانی ڕۆمانی عه‌ره‌بییان وه‌رگێڕایه سه‌رزمانی کوردی و خوێنه‌رانیان له خوێنه‌وه‌یان بێبه‌ش نه‌کرد....
*په‌راوێز/ قه‌دی بامبۆ/ڕۆمان/نووسینی( سعودئهلسنعوسی)/وه‌رگێڕانی (ڕه‌نجده‌ر جه‌بار)/بڵاوکراوه‌ی(ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند_سلێمانی 2019).....