ده‌رگاى ته‌باشیر به کوردى بڵاوکرایه‌وه
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆمانى ده‌رگاى ته‌باشیر له نوسینى رۆماننوسى عێراقى (ئەحمەد سەعداوییه)و دانا عه‌سکه‌ر له عه‌ره‌بییه‌وه کردویه‌تى به کوردى کە دواین رۆمانى نوسه‌ره، جگە له زمانى کوردى بۆ زمانى فارسیش وه‌رگێڕدراوه.
دانا عه‌سکه‌ر وه‌رگێڕى ئه‌م رۆمانه له باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌وه به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئەم رۆمانە باس لە بارودۆخی سیاسی عیراق، بەتایبەتی لە سەردەمی شەڕی تایفی و ئازادکردنی عێراق و کوردستان دەکات، کە چ گرفتێکی لەناو کۆمەڵگەی عێراقی دروست کرد"
وتیشى "رۆمانەکە لە 21 بەش پێکهاتووە بەدیدێکی فەلسەفی قوڵ داڕێژراوەو کارەکتەرەکان دابەش دەکات بەسەر حەوت جیهاندا، واتا لە هەر جیهانێک بەشێوەیەکی تر دەژین، دەرگای تەباشیر خەونی رزگاربوونی کارەکتەری سەرەکی ئەم رۆمانەیە تاکو لەم دەرگایەوه لەو جیهانە ئاڵۆزە خۆی دەرباز بکات"
ئه‌حمه‌د سه‌عداوى جگه له رۆمانى ده‌رگاى ته‌باشیر خاوه‌نى سێ رۆمانى تره، به‌ناوه‌کانى (نیشتمانی جوان و ئەو خەون دەبینێ یاخود یاری دەکات یا دەمرێت و فرانکشتاین لە بەغدا) رۆمانى پێنجه‌میشى به‌ناوى (الوجه العالی داخل الحلم) له داهاتوودا چاپ و بڵاوده‌کاته‌وه.
له گرنگترین و دیارترین رۆمانی ئه‌حمه‌د سه‌عداوى (فرانکشتاین لەبەغدایه کە ئه‌حمه‌د سه‌عداوى پێی ناسرا، ئەم رۆمانە وەرگێڕدراوەتە سه‌ر زیاتر لە 22 زمانى جیهانى.
ساڵی 2014 ئەم رۆمانە بوو به‌براوه‌ی خەڵاتی پۆکەری عەرەبی، لەگەڵ 108 رۆمان هەڵبژێردرا بۆ مان پۆکەری جیهانی کە بەلیستی درێژی مان پۆکەری جیهانی ناسران.
(فرانکشتاین لەبەغدا) یەکێکە لەو رۆمانانەی لەناو لیستی کورت‌دا کە تەنها شەش رۆمانن و چاوەڕێ دەکرێت لەهەفتەی داهاتوودا براوەی خەڵاتی مان پۆکەری جیهانی رابگەیەنرێت.
سەعداوی لەبارەی رۆمانی (دەرگای تەباشیر) رایگه‌یاندووە «دەرگای تەباشیر زۆر لە رۆمانی فرانکشتاین قوڵترەو دیدێکی فەلسەفی هەیە».