چى له مام جه‌لال و نه‌وشیروان فێربوون؟
7 ساڵ لەمەوپێش
شاسوار که‌مال
ساڵى 2017، ساڵێکى قورس بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق. له‌و ساڵه‌دا دوو سه‌رکرده‌ى دیار کۆچى دواییان کرد و به جه‌سته له‌ناو پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌م پارچه‌یه‌ى کوردستاندا نه‌مان، ئه‌وانیش نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال بوون. ئه‌وان، ته‌نها دوو که‌سى دیارى ناو بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى نه‌بوون، به‌ڵکو دامه‌زرێنه‌ر و رابه‌ر و قاڵ بووى ناو خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و رێکخستن و حزبایه‌تى بوون، هاوکات دامه‌زرێنه‌رى پایه‌کانى راپه‌ڕین و حکومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق بوون.
من بۆخۆم له نزیکه‌وه ئه‌و دوو که‌سه‌م نه‌ناسیوه، هه‌روه‌ها هه‌رگیز نه‌مبینیون. ئاشنایى من له‌گه‌ڵ ئه‌وان ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتار و چاوپێکه‌وتن و نووسین و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان له‌ماوه‌ى ژیانى خه‌باتیان به‌گشتى و دواى راپه‌ڕین و ئه‌زموونى حکومڕانى هه‌رێم به‌تایبه‌تى. هه‌ربۆیه حه‌ق به‌خۆم ناده‌م هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دووکه‌سه له‌بوارى شه‌خسیدا بکه‌م و هیچ گرنگییه‌کیش له‌و بابه‌ته نابینم. ئه‌وه‌ى به‌لامه‌وه گرنگه له‌سه‌ری بدوێم، رێبازى ئه‌و دووکه‌سه‌یه که به‌هۆیه‌وه ناسران و بوونه سیمبوڵى ناو سیمبووڵه‌کانى دیکه‌ى بزوتنه‌وه‌ى رزگارخوازى کوردستان.
له‌گه‌ڵ کۆچى دوایى هه‌ریه‌کێکیاندا، کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى هاوڵاتیان شتێکى جوان و سروشتى و له‌جێى خۆى بوو. پوخته‌ى ئه‌و کاردانه‌وانه واته کۆچى ئه‌و دووکه‌سه بۆشاییه‌کى گه‌وره دروست ده‌کات و جارێکى تر سیاسه‌ت له غیابى ئه‌واندا به‌وشێوه‌یه نابێت کاتێک خۆیان له‌ژیاندابوون. ئه‌و کاردانه‌وانه، به‌لاى منه‌وه، شایه‌نى پێزانینه.هاوکات له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى هاوڵاتیان کۆمه‌ڵێک که‌سى دیکه‌ى حزبى و ناحزبى که ئیشیان ته‌نها قسه‌کردنه له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌کان، که‌وتنه قسه‌کردن و گێڕانه‌وه‌ى هه‌ندێک شت که هه‌ندێکجار ئه‌م دوو که‌سه‌یان له قاڵبى مرۆڤ بوون ده‌رده‌کرد و وه‌ک شتێکى ئه‌فسانه‌یى وێنایان ده‌کردن، به‌ڕاستى کاردانه‌وه‌ى ئه‌و جۆره که‌سانه به‌لاى منه‌وه مایه‌ى تێڕامانه!
ئێستا حه‌قى خۆمانه بپرسین: ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌نده په‌رۆشى رێباز و ئایدیا و سیاسه‌ت و کاره‌کانى ئه‌م دووسه‌رکرده‌یه بوون، تا ئێستا له‌خۆتان پرسیوه چیتان کردوه بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان که ببێته درێژه پێده‌رى رێبازه‌کانى ئه‌و دووکه‌سه و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ى مه‌شخه‌ڵى خه‌باتى ئه‌و دوو که‌سه؟ ئایا کارێکتان کردوه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى بۆچوون و فکر و سیاسه‌ته‌کانیان به‌شێوه‌یه‌ک ببنه هۆى دروستکردنى حکومه‌تى هاوڵاتى و حوکمى یاسا و بڵاوبوونه‌وه‌ى دادى کۆمه‌ڵایه‌تى؟ ئایا له ململانێکانى ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه، ئێوه پاڵپشت و داکۆکیکارى حوکمى قانون و دیموکراسى بوون یان ترسنۆکانه له شاشه‌کانه‌وه سه‌یرتان ده‌کرد که چۆن سته‌مکارى هێدى هێدى خۆى ده‌سه‌پێنێت و ئێوه‌ش بوونه ته‌ماشاکه‌ر و ئه‌مرى واقعتان قبوڵ کرد؟... هتد... ئه‌مانه و ده‌یان پرسیارى تر به‌رۆکى ئه‌و حزبى و شرۆڤه‌کار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسه حکومییانه ده‌گرێت و ده‌بێت خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه به‌وه‌ى له‌کام به‌ره‌ن: به‌ره‌ى ئیش و کردار و خزمه‌تى هاوڵاتیان یان به‌ره‌ى سه‌ر شاشه‌کانى ته‌له‌فزیۆن و ئیمتیازاتى پشت په‌رده؟
هه‌ربۆیه، بۆ ئێمه‌ى که‌سانى دوور، حه‌قى خۆمانه بپرسین ئێوه که باسى چاکه و دووربینى و دنیابینى ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه ده‌که‌ن چ شتێک له‌و دوو که‌سه‌وه فێربوون و چى ئه‌وانتان پێیه بۆ میلله‌ته‌که‌تان.